بارزانى سه‌رپه‌رشتیى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى حکوومه‌ت و هه‌ردوو ده‌زگه‌ى ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان ده‌کات

4/30/2017 7:24:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 30 ى نیسانى  2017 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى حکوومه‌ت و هه‌ردوو ده‌زگه‌ى ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان کرد.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى پێشمه‌رگه‌کانى ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و وه‌زیر و به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ڕێوه‌چوو، به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیار و ڕاسپارده‌کانى سه‌رۆک بارزانى له‌باره‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان کرا. هه‌روه‌ها حکوومه‌تیش ڕاپۆرتى خۆى له‌باره‌ى هۆکارى دواکه‌وتنى چاره‌سه‌رکردن و جێبه‌جێکردنى داواکانى هه‌ردوو ده‌زگه‌ى ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان خسته‌ڕوو.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارزانى له‌ وته‌یه‌کدا جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌ردوولا ته‌فاهومى یه‌کتر بکه‌ن و له‌ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناوى پێشمه‌رگه‌کان و موسته‌حه‌قاتیان ڕه‌چاوى دادپه‌روه‌رى بکرێت و ماندووبوون و خه‌باتى پێشمه‌رگه‌کان پشتگوێ نه‌خرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌ردوو ده‌زگاى ئه‌یلوول و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان به‌رچاوى حکوومه‌ت ڕوون بکه‌نه‌وه‌ و حکوومه‌تیش به‌ میکانیزمێکى گونجاو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى پێشمه‌رگه‌کان به‌ ئه‌وله‌ویه‌تى خۆى بزانێت.

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا بارزانى کورته‌یه‌کى له‌باره‌ى بارودۆخى سیاسیى و دواڕۆژى کوردستان و پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى بۆ ئاماده‌بووان باس کرد.


زۆرترین خوێندراو