سبه‌ینێ ته‌رمى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گردى زه‌رگه‌ته‌ به‌خاک ده‌سپێردرێت

5/19/2017 8:38:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند : سبه‌ینێ شه‌ممه‌ ته‌رمى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌خاک ده‌سپێردرێت. 

شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند:  کاتژمێر (10)ى سه‌ر له‌به‌یانى سبه‌ینێ شه‌ممه‌‌ ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌خاک ده‌سپێردرێت.

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشى :"ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شارى سلێمانی به‌خاک ده‌سپێردرێت".
 


زۆرترین خوێندراو