په‌یامى هاوخه‌مى حزبى سۆسیالیست بۆ کۆچى دوایى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا

5/19/2017 7:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ کۆچى دوایى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى  بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارو هاوڕێ و هاوخه‌باتانى خوالێخۆشبوو کاک نه‌وشیروان مسته‌فا وسه‌رکرایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌کات ،ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

په‌یامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان به‌ بۆنه‌ى کۆچى دوایى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان

به‌ڕێزان /بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارو هاوڕێ و هاوخه‌باتانى خوالێخۆشبوو کاک نه‌و شیروان مسته‌فا
به‌ڕێزان/سه‌رکرایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان

به‌داخ و په‌ژره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌واڵى کۆچى دوایى به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وى گۆڕانمان پێگه‌یشت و بیستنى ئه‌و هه‌واڵه‌ خه‌مباریکردین .
 ئێمه‌ له‌ مه‌کته‌بى  سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پرسه‌و سه‌رخۆشى خۆمان ئارسته‌ى بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارو هاوڕێ وسه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ین  وبه‌شدارى خه‌متانین ،داوا له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌که‌ین  کۆچکردوو به‌ به‌هه‌شت ببه‌ خشێت . 

أنا لله‌ وانا الیه‌ الراجعون

مه‌کته‌بى سیاسی
حزبى سۆسیالست دیمۆکراتى کوردستان

۱۹-٥-۲٠۱۷


زۆرترین خوێندراو