له‌سلێمانى ماته‌مینى راده‌گه‌یه‌نرێ

5/19/2017 7:41:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







پارێزگارى سلێمانى به‌بۆنه‌ى کۆچى دواى نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆماوه‌ى دوورۆژ له‌داموده‌زگاکانى حکومه‌ت ماته‌منى راگه‌یاند.

 عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌برى پارێزگارى سلێمانی له‌ئاگاداریه‌کدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ جه‌ماوه‌رنیوز نێردراوه‌  سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌و داموده‌زگاکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و  جه‌ماوه‌ره‌که‌ى ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ ماته‌مینى گشتى راده‌گه‌یه‌نرێت.

هه‌رله‌ئاگاداریه‌که‌دا هاتووه‌ هاوکات ده‌وامى ئاسایى سه‌رجه‌م  فه‌رمانگه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو