په‌یامى هاوخه‌مى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ خانه‌وادى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا وبزوتنه‌وه‌ى گۆران

5/20/2017 6:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ کۆچى دوایى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆِران په‌یامێکى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى کاک نه‌وشیروان مسته‌فاو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ده‌کات ،ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ناوى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان

‎به‌رێزان / بنه‌ماڵه‌و که‌س و کارى کاک نه‌وشیروان مسته‌فا 
به‌رێزان / ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران

 به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى کۆچى دواى کاک " نه‌وشیروان مسته‌فا" مان بیست زۆر دڵته‌نگى کردین. به‌و بۆنه‌یه‌‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمانتان پێده‌گه‌یه‌نم و له‌خواى گه‌وره‌ داواکارم کۆچکردوو به‌ به‌هه‌شتى به‌رین ببه‌خشێت و سه‌بر وئارامى به‌ئێوه‌ش ببه‌خشێت ئه‌مه‌ش دواخه‌م و ناخۆشى خانه‌واده‌که‌تان و بزوتنه‌وه‌که‌تان بێت .

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

 دڵسۆزتان محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود 

19-5-2017


زۆرترین خوێندراو