به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌شاندێکى کونسوڵى گشتى هۆڵه‌ندا ده‌کات

5/22/2017 8:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مرۆ 22 ى مایسى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى رزگار غه‌فور ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێرى و مه‌کتبه‌ى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ، پێشوازى کرد له‌ شاندێکى کونسوڵى گشتى هۆڵندا که‌ پێکهاتبوو له‌هه‌ریه‌ک له‌ جاند ئه‌لبێردا سه‌رکونسوڵى هۆڵندا له‌ هه‌ولێر و یان فان وین جێگرى باڵوێزى گشتى هۆڵًندا له‌ به‌غداد .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ ره‌وشى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا و دۆخ و دوا پێشهاته‌سیاسیه‌کانى ناوچه‌که‌ و شه‌ڕى داعش و پرۆسه‌ى ئازادکردنى موسڵ و دۆخى دواى نه‌مانى داعش تاوتوێ کرا .

به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سوپاسى حکومه‌تى هۆڵه‌نداى کرد بۆ پشتیوانیکردم و پێشکه‌شکردنى هاوکارى سه‌ربازى و لۆجستى مه‌شق پێکردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ کوردستان بۆروبه‌روبونه‌وه‌ى داعش ،جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پارێزگارى کردنى ئارامى و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و پاراستنى سنوره‌کانى له‌دوژمنان ،داوشى کرد حکومه‌تى هۆڵه‌ندا هاوکاریه‌کانى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام بێت و زیاترى بکات زیاد .

له‌لاى خۆیانه‌ى شاندى میوان سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمودیان کرد بۆ ئه‌و میوانداریه‌و رۆڵى به‌رێزیانى به‌رز نرخاند له‌شه‌ڕى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش که‌له‌سه‌ره‌تاى شه‌رى داعشه‌وه‌ له‌به‌ره‌کانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى بووه‌ وله‌و پێناوه‌شدا کورێکى شه‌هید بووه‌ .


زۆرترین خوێندراو