به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌کات

5/23/2017 8:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى حزب که‌ پێکهاتبوون” له‌ به‌رێزان حسین خه‌لیفه‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین و عه‌تا حاجى على فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌ت و مامۆستا ره‌‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزب”, سه‌ردانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانیان له‌که‌رکوک کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى پێشوازیان لێکرا.

له‌دیدارێکدا باس له‌ دوا گۆرانکاریه‌کانى شارى که‌رکوک کرا ودۆخى ئێستاى سیاسى و ئه‌منى ئه‌و شاره‌ تاوتوێ کران و  جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان کرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ى که‌رکوک وئه‌نجامدانى ریفراندۆم وله‌گه‌ڵ سوورن بوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى پێکه‌و ژیانى له‌ مێژینه‌ى ئه‌وشاره‌.‌ 

له‌به‌شێکى ترى ئه‌و دیداره‌دا باس له‌ ئازاد کردنه‌وه‌ى شارۆچکه‌ى حه‌ویجه‌ کرا و هه‌ردوو لا  هاورا بوون له‌سه‌ر زوو رزگارکردنى ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ که‌ پێگه‌یه‌یکى گرنگ و ئیسترایجى هه‌یه‌ بۆ ناو شارى که‌رکوک.

جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنى ژیان هاوڵاتیانى که‌رکوک به‌سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی و ئاواره‌کان کرایه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانێکى شایسته‌و پڕ له‌ئارامى بۆ هاوڵاتیان .

له‌ به‌شێکى ترى دیداره‌ که‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کرایه‌وه‌ ته‌ئکید له‌پته‌وکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ کرایه‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تکردن به‌هاولاتیان و به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى گه‌لى کورد .


زۆرترین خوێندراو