به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى به‌رپرسى رۆژئاواى محوه‌رى که‌رکوک ده‌کات

5/23/2017 8:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود, به‌ یاوه‌رى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  له‌ شارى که‌رکوک سه‌ردانى که‌مال که‌رکوکى به‌رپرسى رۆژئاواى محوه‌رى که‌رکوک و ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستانی کرد. 

له‌ دیدارێکدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا ،به‌تایبه‌تى پرۆسه‌ى کۆتایى هاتنى داعش و رزگارکردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ و قه‌زاکانى ده‌ورو به‌رى و له‌ده‌ست داعش و گرنگى ئه‌و ناوچانه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى و به‌ که‌رکوک به‌تایبه‌تى .

هه‌روه‌ها پرسى ریفراندۆم له‌ شارى که‌رکوک ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ دیاریکردنى چاره‌نوسى کوردانى که‌رکوک به‌هه‌رنه‌دانى خوێنى پێشمه‌رگه‌ بۆ دیارى کردنى سنورى کوردستان.

له‌کۆتایى دیداره‌که‌دا به‌ هه‌ماهه‌نگى هه‌ردولا سه‌ردانى لیواى 2 ى نزیک سه‌نگه‌ره‌کانى پێشمه‌رگه‌یان کرد له‌ شارى که‌رکوک  به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌و خۆ و کراوه‌ گوێبیستى پێشبینى و داواکاریه‌کانى پێشمه‌رگه‌کان و بوون  و هه‌ردولا سوپاس و ستایشى خۆیان بۆ قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌ دوپات کرده‌وه‌.




زۆرترین خوێندراو