به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان ده‌کات

5/23/2017 8:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مرۆ 23 ى مایسى 2017 ،به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له‌ شارى که‌رکوک به‌یاوه‌ى حسین خه‌لیفه‌ پێشمه‌رگه‌ى دێرین وعه‌تا حاجى على فه‌رمانده‌ى هێزى تایبه‌ت و مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزب , سه‌ردانى  پێشمه‌رگه‌ دێریه‌نه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ باره‌گاى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌کانى سۆسیالیست له‌ که‌رکوک کرد .

به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سوپاس وستایشى خۆى پێشکه‌ش به‌پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان کرد که‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش ئاماده‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ بونه‌ته‌وه‌و رۆڵ و قاره‌مانێتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى به‌رزنرخاند  به‌تایبه‌تى له‌بارودۆخى ئێستاى  شه‌رى داسه‌پاوى داعش .

هه‌رله‌سه‌ردانه‌کاد به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دوژمنان کرده‌وه‌ له‌پێناو رزگار کردنى سه‌رجه‌م خاکى کوردستان و نه‌هێشتنى مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر شارى که‌رکوک له‌وروه‌شه‌وه‌  گرنگى رزگارکردنى حه‌ویجه‌ى خسته‌روو ،تاوه‌کو دڵنیاببنه‌وه‌ له‌ ئارامى و ئاسایشى شارى که‌رکوک و هه‌رێمى کوردستان .هیواشى خواست هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ سه‌رکه‌وتنى زیاتر تۆمار بکه‌ن و کۆتایى بهێنن به‌ دوژمنان.

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا  باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنى رزگار کردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ کرا.


زۆرترین خوێندراو