نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌که‌ى مانچسته‌ر ده‌کات

5/23/2017 8:51:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ په‌یامێکدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، ئیدانه‌ى ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى شارى مانچسته‌رى به‌ریتانیا و سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌کات. ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى:

به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌وى ڕابردوو کۆنسێرتێکى هونه‌رى له‌ شارى مانچسته‌رى به‌ریتانیا کرده‌ ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌ک له‌ هاووڵاتیانى سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارى قوربانیان و گه‌ل و حکوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌که‌م، پشتیوان و هاوخه‌میانم، هیواى زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم.

دووباره‌بوونه‌وه‌ى کاره‌ تیرۆرستییه‌کان له‌ شار و ناوچه‌ جیاکانى جیهان، دووپاتى پێویستیى کاردانه‌وه‌یه‌کى به‌هێزتر دژى تیرۆر و تیرۆرستان و کارکردنێکى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى بیرى توندڕه‌وى و تیرۆر ده‌کات.

هیوادارم جارێکى دیکه‌ به‌ریتانیا و جیهانیش تاوانى له‌م شێوه‌یه‌ نه‌بینن.



نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان
23-5-2017


زۆرترین خوێندراو