به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌کات

5/24/2017 8:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 24 ى مایسى 2017 ، به‌رێزحه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ن له‌ شارى سلێمانى سه‌ردانى د کتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عیراق کرد وچه‌ند پرسێکى گرنگى تایبه‌ت به‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد.
  
له‌دیدارێکدا باس له‌بارودۆخى ئێستاى عێراق و کوردستان و ناوچه‌که‌ کرا به‌تایبه‌تى روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و ئۆپراسیۆنى ئازادکردنه‌وه‌ى شارى موسڵ و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستى داعش دایه‌ له‌و روه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و یه‌کخستنى تواناکان کرایه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌ى چه‌کدارانى داعش له‌عێراقدا.

هه‌رله‌ دیداره‌که‌د باس له‌ ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى و دوا پێشهاته‌سیاسیه‌کانى عێراق وهه‌رێمى کوردستان کراو به‌تایبه‌ت کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غداد وچۆنیه‌تى چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشانه‌ که‌ بۆچوون و روانینه‌کان له‌یه‌که‌وه‌ نزیکبوون سه‌باره‌ت به‌ گرنگى دیالۆکى بنیاتنه‌رو خستنه‌گه‌ڕى هه‌موو هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان , و هه‌روه‌ها باس له‌ پرسى ریفراندۆم و ئه‌نجامدانى کرایه‌وه‌.

دواتر هه‌ردوولا پیرۆزبایى وده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌کان کرده‌وه‌ له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى که‌ به‌مدواییه‌ به‌ده‌ست هاتون له‌شه‌رى داسه‌پاوى داعشدا قاره‌مانیه‌تى ودڵسۆزیان بۆ خاک وهاوڵاتیان به‌رز نرخاند.


زۆرترین خوێندراو