واژۆکردنى یاداشتى لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو ژوورى بازرگانى هه‌ولێر و سنه‌

5/25/2017 9:32:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و هاوکارى بازرگانى و ئابوورى له‌نێوان سنه‌ و هه‌ولێر، له‌ شارى سنه‌ ناوه‌ندى پارێزگاى کوردستان کۆڕبه‌ندێکى بازرگانى به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌و کۆڕبه‌نده‌دا یادداشتى لێکتێگه‌یشتن له‌ نێوان ژووره‌ بازرگانییه‌کانى کانى هه‌ولێر و سنه‌ واژۆ کرا به‌ ئامانجى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى هاوکارى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ نێوان ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر و ژوورى بازرگانیى سنه‌. ماوه‌ى یادداشته‌که‌ 2 ساڵه‌ و ئه‌گه‌ر دوو لایه‌ن ئاماده‌ییان هه‌بێ، تواناى درێژکردنه‌وه‌ى هه‌یه‌.

سایتى جام جه‌مى ئێرانى بڵاویکرده‌وه‌، یادداشتى لێکتێگه‌یشتنه‌که‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى بواره‌کانى ئابوورى و بازرگانى به‌تایبه‌ت له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌ گوێره‌ى یاساکانى دوو وڵات، ئاسانکاریى له‌ ئه‌نجامدانى دیداره‌ فه‌رمییه‌کان و دانوستاندن له‌ نێوان دوو لایه‌ن، هاوکارى پێویست بۆ کردنه‌وه‌ى پیشانگا له‌ دوو وڵات و کردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى ناوبژیوانى هاوبه‌ش له‌ هه‌ر دوو ژوور له‌ خۆ ده‌گرێت.

شاندى بازرگانیى هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌ره‌شتى ماجد جه‌لال خه‌لیل ئه‌ندامى ژوورى بازرگانیى شاره‌که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى و کشتوکاڵى پارێزگاى سنه‌ و ڕێکخراوى پیشه‌سازى و کانگاى ئه‌م پارێزگایه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگى به‌شى ئابووریى کونسوڵخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ هه‌ولێر سه‌ردانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانیان کردووه‌ که‌ پێکهاتووه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رمایه‌دار و بازرگانانى هه‌رێمى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو