سلێمانى ... بایه‌خى زیاتر به‌ به‌رهه‌مى ناوخۆیى ده‌درێت

5/25/2017 9:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند به‌ ئامانجى بایه‌خدانى زیاتر به‌ که‌رتى کشتوکاڵ و زیادکردنى  به‌روبوومى ناوخۆیى ئاماده‌ن هه‌موو هاوکارى و کارئاسانییه‌ک  پێشکه‌ش به‌ خاوه‌نى پرۆژه‌و کێڵگه‌کانى  تایبه‌ت به‌ به‌خێوکردنى په‌له‌وه‌ر بکه‌ن , به‌پێى ئامارێکیش به‌به‌راورد به‌ چه‌ند ساڵى رابردوو له‌ پارێزگاى سلێمانى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌له‌وه‌رى ناوخۆیى بۆ ئاستێکى به‌رچاو زیادى کردووه‌.
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 25 ىمایسى 2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لێپسراوانى په‌یوه‌ندار له‌ پارێزگاى سلێمانى و به‌ڵێنده‌رانى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانى په‌له‌وه‌ر کۆبۆوه‌وه‌  و پاش ده‌ست نیشانکردنى گرفت و ئاسته‌نگه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هاورده‌کردن و  ئاستى به‌رهه‌مه‌مى ناوخۆیى په‌رله‌وه‌ر کرا له‌ پارێزگارى سلێمانى و به‌ره‌چاوگرتنى زۆرى خواست له‌سه‌رى بڕیاردرا بایه‌خى زیاتر به‌ پرۆژه‌و کێڵگه‌و کوشتارگه‌کانى تایبه‌ت به‌ په‌رله‌وه‌ر بدرێت .

 قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند : دڵخۆشین به‌وه‌ى له‌م ساڵانه‌ى دوایدا پرۆژه‌کانى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانى په‌له‌وه‌رى ناوخۆیى گه‌شه‌ى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینووه‌ و ئێستا ده‌توانین بڵێین تا ئاستێکى باش پێویستى بازاڕ پڕده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکى باشه‌ بۆ بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى و پشت به‌ستنى که‌متر به‌ هاورده‌کردنى په‌له‌وه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم .

 ئاوات محه‌مه‌د ووتیشى: به‌ مه‌به‌ستى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان و پڕکردنه‌وه‌ى پێداویستى بازاڕ هه‌رچى پێویست بێت له‌ هاوکارى و کارئاسانى ئاماده‌ن پێشکه‌شى خاوه‌نى پرۆژه‌کانى بکه‌ن , له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌شدا پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌روبوومى ناوخۆى و زۆرى خواست له‌سه‌ر به‌رووبومى په‌رله‌وه‌ر  له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا بڕیاردرا بایه‌خى زیاتر به‌ به‌روبوومى ناوخۆیى بدرێت و به‌پێى پێویستى و خواستى بازاڕ رێگه‌ به‌هاورده‌کردنى به‌روبوومى په‌له‌وه‌رى ده‌ره‌کى بدرێت .

 له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ى که‌ به‌دى هاتووه‌ به‌پێى ئامارێک له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى (495) پرۆژه‌ى به‌خێوکردنى په‌له‌وه‌ر هه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵێکدا تواناى به‌رهه‌مهێنانى (18-20) ملیۆن مریشکى هه‌یه‌ , به‌مه‌ش رێژه‌ى 87% پێداویستى بازاڕى ناوخۆ پڕده‌کاته‌وه‌ ,هاوکات 2 کوشتارگه‌ له‌ پارێزگاى سلێمانى هه‌یه‌ که‌ له‌ کاتژمێرێکدا تواناى سه‌ربڕینى 7 هه‌زار مریشکى هه‌یه‌ , 9 پرۆژه‌ى هه‌ڵهێنانى جوجکه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌توانایدایه‌ له‌ ساڵێکدا 37 هه‌زار جوجکه‌ هه‌ڵبهێنێت , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا  5 کارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئالیک له‌ پارێزگاى سلێمانیدا هه‌یه‌و رۆژانه‌ به‌روبوومى ئالیک له‌ رێگه‌یانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى پڕۆژه‌کانى تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانى په‌له‌وه‌ر ده‌کرێت  له‌ پارێزگاکه‌دا.
راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانى


زۆرترین خوێندراو