4
7 زیاتر له‌ 50 دۆنم پوش و پاوان و به‌شێک له‌ گه‌نمى هاوولاتیان ده‌سوتێ
12/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌هۆى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دوو حاڵه‌تى جیاوازدا زیاتر له‌ 50 دۆنم پوش و پاوان و به‌شێک له‌ گه‌نمى هاوولاتیان سووتا

به‌هۆى وه‌رزى هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌کانى گه‌رما و ووشک بوونى (گژوگیا ) ڕووبه‌رێکى زۆرى (چیاو پێده‌شت ) ه‌کان گژوگیا تیایاندا ووشک ده‌بێت  ، ئه‌وه‌ش هۆکاریکى سه‌ره‌کیه‌ بۆکه‌وتنه‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌کردنى ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان . ئه‌و دیارده‌یه‌ش ساڵانه‌ چه‌ند جارێک دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کوژاندنه‌وه‌ و کۆنترۆڵ  کردنیان کارێکى زه‌حمه‌ته‌ هاوکات زیانێکى زۆر به‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆکاره‌وه‌له‌ سنورى شاره‌زوور (50) دۆنم پوش و پاوان و به‌شێک له‌ گه‌نمى جوتیاران سووتاوه‌ .

به‌هۆکارێکى نادیار له‌ سنورى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شاره‌زوور ئاگرێکى به‌رفراوان که‌وته‌وه‌ ئه‌گه‌رچى ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستاى شاره‌زوور گه‌یشتنه‌ شوێنى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ و به‌هاوکارى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى شاره‌زوور توانرا ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ بکرێت و به‌وهۆکاره‌ش نزیکه‌ى 50 دۆنم له‌ پوش و پاوان و به‌شێک له‌ گه‌نمى چووتیاران سوتان و لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ هۆکارى سه‌ره‌کى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ .

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌قیدى پۆلیس  هێمن کمرخان ئه‌فندى  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند :له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌سنورى شارۆچکه‌ى پیره‌مه‌گرون و له‌ نزیک گوندى قه‌ره‌چه‌تان ئاگرێک که‌وته‌وه‌ ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى پیره‌مه‌گرون گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌ و به‌هاوکارى پۆلیسى ئارکوژێنه‌وه‌ و گوند نشینه‌کان توانرا به‌ زوویى کۆنترۆڵبکرێت و به‌وهۆکاره‌ش نزیکه‌ى (6) دۆنم له‌ پوشى په‌رێز سووتاوه‌ و زیانى ترى لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌ ... به‌پێى هه‌واڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان پێشبینى ده‌کرێت به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌ى نه‌کوژاوه‌وه‌ بوبێت و لێکۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ .

شه‌وى ڕابردوو مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سیته‌ک  توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئامێرێکى بیر هه‌ڵکه‌ندندا که‌ به‌ڕێگه‌ى نایاسایى کارى ده‌کرد.. دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ڕه‌وانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ژێر زه‌وى کرا بۆ ڕێکارى یاسایى .

به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى په‌یامى بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ با به‌هه‌موومان ژینگه‌ى و سروشتى کوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌که‌نه‌ ده‌شت و چیا کان زۆر دڵنیابن له‌ پاشماوه‌ى  ئاگرو پشکۆ له‌ دواى خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌ساتى گه‌وره‌ ڕوونه‌دات .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group