4
7 باڵیۆزى پێشووى ڕووسیا: مۆسکۆ به‌ ئه‌رێنى ده‌ڕوانێته‌ خواستى کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی
12/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رچاوه‌یه‌کى دیپلۆماسیى ڕووسیا ده‌ڵێت، مۆسکۆ به‌ ئه‌رێنى له‌ خواستى کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌ڕوانێت. له‌ دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (گازێتا ڕوو)ى ڕووسى که‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌نجامى سه‌ردانى شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕووسیا و به‌شدارى له‌ کۆنفرانسى ئابووریى سان پترۆسبۆرگ، بنیامین پۆپۆف، باڵیۆزى پێشووى ڕووسیا باسى له‌ گرنگیى سه‌ردانى ئه‌م دواییه‌ى شاندى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕووسیا کرد که‌ ڕێککه‌وتنى نه‌وتیى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمپانیاى ڕۆسنه‌فتى ئه‌و وڵاته‌ى لێکه‌ته‌وه‌. 

ناوبراو له‌ دیمانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس (ئاندرێ عیسایێف)، ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکى به‌رچاوى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت نێچیرڤان بارزانى نه‌وه‌ى سه‌رکرده‌ى ناودارى کورد مسته‌فا بارزانییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌کانى هاتن بۆ سۆڤییه‌ت و ماوه‌ى ١٢ ساڵ له‌ سۆڤییه‌ت ژیان، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ زوو له‌ یاد ناکرێن. 

وتیشی، مۆسکۆ هه‌مووکاتێک به‌ ئه‌رێنى سه‌یرى ویستى خه‌ڵکى کوردستانى کردووه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى و له‌و ڕووه‌وه‌، دیدارى ڤیلادیمر پۆتین سه‌رۆکى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌ په‌راوێزى کۆنفرانسى ساڵانه‌ى سان پترسبۆرگى به‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌ لێکدایه‌وه‌ که‌ ڕووسیا به‌ ئه‌رێنى ده‌ڕوانێته‌ ویستى کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گرنگیى سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ ڕووسیا، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رێکى لێکۆڵینه‌وه‌ى ڕووسى ده‌ڵێت، مۆسکۆ ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ کورد ئه‌نجام بدات و پشتگیریى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات. 

(ئه‌لکساندر پیرپیچۆف) به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منى هه‌رێمى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت، دیدارى ڤیلادیمر پۆتین له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌لمێنه‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ ڕووسیا ئاماده‌یه‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ کورد ئه‌نجام بدات و پشتگیریى بکات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group