4
7 سه‌رکه‌وتنى ریفراندۆمى کوردستان سودى بۆ به‌ئه‌مه‌ریکا ده‌بێ
13/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







لێکۆڵه‌رێکى ناوه‌ندى ستراتیژیه‌تى ئاسایش له‌ واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت سوده‌کانى سه‌رکه‌وتنى ریفراندۆمى کوردستان بۆ ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ئاشکرا ده‌کات .

 کاریکردووه‌ و له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا ده‌ژى له‌ بابه‌تێکدا پرسیار ده‌کات له‌سه‌ر
ئیلێت فریدلاند، لێکۆڵه‌ر له‌ ناوه‌ندى ستراتیژیه‌تى ئاسایش له‌ واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، که‌ ده‌رچووى زانکۆى ئۆکسفۆرده‌ و له‌ چه‌ندین ناوه‌ندى هزریى جیهانیدا کاریکردووه‌ و له‌ ویلایه‌تى ئه‌ریزۆنا ده‌ژى له‌ بابه‌تێکدا پرسیار ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر خه‌ڵکى کوردستان له‌ ڕیفراندۆمى ڕۆژى ٢٥ى ئه‌یلولى ٢٠١٧ ده‌نگ بده‌ن چ سوودێکى تێدایه‌؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌:
ده‌ڵێ" یه‌که‌م شت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستانى سه‌ربه‌خۆ هاوپه‌یمانى ئه‌مریکا ده‌بێ. له‌ نیسانى ٢٠١٦ ئه‌مریکا ڕازى بوو که‌ هاوکاریى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بکات به‌ بڕى ٤١٥ ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها پێنتاگۆن ناوه‌ندى ڕاهێنان و هاوکارى و سێ بنکه‌ى ڕاهێنانى له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ته‌وه‌."

  هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ "کورد بۆ ماوه‌یه‌کى دوورودرێژ هاوکاریى ئه‌مریکایان کردووه‌ و دژى پاوانخوازیى ده‌وروبه‌ر ده‌بن. ئه‌وان هیچ ئاره‌زوو ناکه‌ن هه‌ژموونى وڵاتانى دراوسێ له‌ ناوچه‌که‌دا زاڵ بێت". ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێ " ڕوونادات کورد له‌ ژێره‌وه‌ هاوکارى تیرۆریست و توندڕۆکان بکه‌ن"

خاڵى دووه‌م، کوردستان تۆمارێکى جوانتر و باشترى له‌ دراوسێکانى هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌کان ."  له‌ کاتى ئێستادا کوردستان ناوچه‌یه‌کى ئارامه‌ بۆ کریستیانه‌کان، ئێزدى و پێکهاته‌کانى دیکه‌ى عێراق . جیاواز له‌ به‌شه‌کانى دیه‌ى وڵاته‌که‌ که‌ گیرۆده‌ى شه‌ڕى تایه‌فین."

سێیه‌م، پێشبیى ده‌کرێ کوردستان په‌یوه‌ندیى باشى هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان به‌ ئیسرائیلیشه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌ گۆڕانکارییه‌کى نوێ که‌ ڕۆڵى ده‌بێ له‌ به‌دیهاتنى ئاشتى و ئارامیدا.

ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکى ئه‌مریکا پلانێکى گه‌وره‌ى له‌ چوارچێوه‌ى کردارێکى گه‌وره‌ به‌دى بهێنێ، ئه‌وا کورد شایه‌نى دادپه‌روه‌رین، دادپه‌روه‌رییه‌ک له‌ شێوه‌ى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وان. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێ به‌ سه‌رمایه‌ بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group