4
7 قوباد تاڵه‌بانى: پێویسته‌ بیر له‌ قۆناغى دواى شه‌ڕى داعش بکرێته‌وه‌
14/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ بڕۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا، رۆژى 13-6-2017 ،قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران زنجیره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ ڕووى ڕه‌وشى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ و دوا گۆڕانکاریه‌ سیاسى و سه‌ربازیه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆریستانى داعش و هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاکسازی.

له‌ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌میدا،که‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ یه‌کێتیى ئه‌وروپا ئه‌نجامى دا، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى زیاترى هه‌رێمى کوردستان بن به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که‌ هێشتا ژماره‌یه‌کى زۆرى ئاواره‌ له‌ هه‌رێمى کوردستانن و پێویسته‌ حکومه‌ت ژیانیان بۆ دابین بکات تا ئه‌و کاته‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانى خۆیان.

هه‌روه‌ها ئه‌ماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕێکى قورسیان له‌ماوه‌ى ڕابردوو و ئێستاش دژ به‌ داعش کردووه‌ و ده‌یکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ى کۆتا چه‌کداریان له‌ خاکى عێراق نامێنێت،  چونکه‌ وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن داعش مه‌ترسیه‌ بۆ هه‌موو جیهان نه‌ک هه‌ر بۆ عێراق و کوردستان و سوریا و ده‌بێت له‌ناو ببرێت.

جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ بیر له‌ قۆناغى دواى داعش بکرێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ له‌ کۆتاییه‌که‌یه‌تى له‌ڕووى سه‌ربازیه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ڕووى سیاسیه‌وه‌ و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هاوسه‌نگیه‌ک ڕابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاسه‌واریان له‌و ناوچانه‌ى داگیر کرابوون نه‌مێنێت وله‌مه‌ترسى دووبار درووستبونه‌وه‌ى گرووپى توندڕه‌وى له‌وجۆره‌ نه‌مێنێت.

له‌باره‌ى ڕه‌وشى سیاسى هه‌رێمى کوردستان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران باسى له‌وه‌ کرد که‌ جوگرافیاى هه‌رێى کوردستان و چوارده‌وى به‌رده‌وام له‌ کێشه‌ى سیاسیدایه‌، هه‌رێمى کوردستانیش له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێکى مێژوویه‌ بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان زۆر هه‌ستیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانکاریه‌کان له‌  به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌تدا بێت.

قوباد تاڵه‌بانى باسیشى له‌ کۆى ئه‌و چاکسازیانه‌ کرد که‌ حکومه‌تى هه‌رێم له‌که‌رته‌ جیاجیاکان ئه‌نجامى داوون و سوپاسى گه‌لى کوردستانى کرد که‌ به‌رگه‌ى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ى گرتووه‌ و به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ حکومه‌ته‌که‌یان بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازیه‌کان، وحکومه‌ت قۆناغى زۆر باشى له‌و ڕووه‌وه‌ بڕیوه‌ و چاوه‌ڕوانى ده‌رئه‌نجامه‌ باشتر و گرنگتره‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
قۆناغه‌ گرنگه‌کانى خه‌بات و تیکۆشانى سۆسیالیست له‌ ٤۱ ساڵى ڕابردودا
فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
داعش به‌ به‌رپرسیار داده‌نرێت له‌ ئه‌نجامدانى پاکتاوى نه‌ژادى دژ به‌ کورد و که‌مینه‌کانى تر
دیندار زێباری: هه‌میشه‌ کوردستان شوێنى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان بووه‌
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
Created by AVESTA Group