4
7 قائیمقامى سلێمانى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات هاوکاریان بن بۆپاراستنى چیاى گۆیژه‌
15/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







قائیمقامیه‌تى سلێمانى  به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌هه‌وڵى پاراستنى چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌دایه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند تیمێک پێکهێنراوه‌ ,  قائیمقامى سلێمانیش ده‌ڵێت له‌رێگه‌ى  ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى گرتویانه‌ته‌به‌ر رێگرى ته‌واو ده‌که‌ن له‌ که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر و زیان گه‌یاندن به‌ ژینگه‌ى چیاى گۆیژه‌ داواش له‌هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌کات هاوکاریان بن له‌ پاراستنى ژینگه‌ى شارى سلێمانی.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 15 ى حوزه‌یرانى 2017 ،ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ په‌یوه‌نداره‌کانى پارێزگاى سلێمانیدا کۆبووه‌وه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ تاوتوێکران که‌ پێویسته‌ بۆ پاراستنى چیاى گۆیژه‌ بگیرێته‌به‌ر به‌ تایبه‌ت له‌وه‌رزى هاویندا که‌ زۆرجار رووبه‌ڕووى سوتاندن ده‌بێته‌وه‌ , قائیمقامى سلێمانى راگه‌یاند له‌پێناو پارێزگارى کردن له‌ دار و ژینگه‌ى چیاى گۆیژه‌ هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر و هه‌رچى پێویست بێت بۆ پاراستنى ده‌یکه‌ن.

 ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو وه‌ک هه‌نگاوى یه‌که‌م ده‌ستیان کردووه‌ به‌ "ئاگربڕ" له‌ چیاکه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمێکى به‌رگرى شارستانى له‌ گۆیژه‌ جێگرى کراوه‌ بۆ پاراستنى چیاکه‌ له‌ئه‌گه‌رى که‌وه‌تنه‌وه‌ى ئاگر بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیان به‌ دار و ژینگه‌ى چیاکه‌ نه‌گه‌یه‌ت , ووتیشى به‌رده‌وام پۆلیسى دارستان چاودێرى ژینگه‌ى ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن و هه‌رکه‌سێک هۆکاربێت بۆ که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌کرێته‌وه‌ , ئاوات محه‌مه‌د راشیگه‌یاند به‌شى هه‌ره‌ زۆرى رووداوه‌کانى ئاگر که‌وتنه‌وه‌ له‌ چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ بۆ که‌مته‌رخه‌مى ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بۆ به‌سه‌ربردنى کاته‌کانیان ده‌چنه‌ سنوره‌که‌و پاش جێهێشتنى شوێنه‌که‌یان ئاگر و پشکۆ به‌گه‌شاوه‌یى به‌جێ ده‌هێڵن.

  داواشى له‌هاوڵاتیان و گه‌شتیارن کرد به‌ ووریاییه‌وه‌ کاته‌کانیان به‌رێبکه‌ن و نه‌بنه‌ هۆکار بۆ شێواندن و زیان گه‌یاندن به‌ ژینگه‌ى سلێمانى , له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌شدا هه‌موو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیاره‌کان رێکه‌وتن له‌سه‌ر گرتنه‌به‌رى چه‌ند رێوشێنێکى پێویست بۆ پارێزگارى کردن له‌ چیاى کۆیژه‌ له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر مه‌ترسییه‌ک که‌ رووبه‌ڕووى بێته‌وه‌.
 
ده‌رباره‌ى گرنگى پاراستنى چیایى ئه‌زمڕ و کۆیژه‌ له‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌ک که‌ رووبه‌ڕووى ببێته‌وه‌ حسێن حه‌مه‌ که‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم رایگه‌یاند چیاى کۆیژه‌ یه‌کێکه‌ له‌ دیارترین سیما دیاره‌کانى شارى سلێمانى و پاراستن و به‌ سه‌وزى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌رکى ته‌نیا دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت نیه‌ به‌ڵکو ئه‌رکى هه‌موو هاوڵاتییه‌که‌ که‌ له‌ خه‌مى پاراستنیدا بێت , ووتیشى هه‌نگاوى پێویست بۆ پارستنى چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و ئه‌مساڵ رێگرى ته‌واو ده‌کرێت له‌ ئه‌گه‌رى ئاگرکه‌تنه‌وه‌ و  سوتان و له‌ناوچونى دار و ژینگه‌ى چیاکه‌ . 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group