4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى (حسدک) ده‌کات
17/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17 ى حوزه‌یرانى 2017 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن مه‌لا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا.

له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ و بۆشایه‌کى سایى دروستکرده‌وه‌ ،هیواشى خواست سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان  به‌له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان و دورکه‌وه‌تنه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى و که‌سى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ن و کۆتایى به‌م قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ بێت ،به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا که‌ناوچه‌که‌ روبه‌روى گۆڕانگارى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌و گه‌لى کوردیش ده‌بێت سود له‌و گۆرانکاریانه‌ وه‌ربگرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى میلله‌ته‌که‌مان به‌یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کگوتارى و به‌هێزکردنى ماڵى کوردستان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌شى به‌بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌پێویستى زانى هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌له‌که‌مان و دیاریکردنى چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌تى له‌و دۆخه‌ى ئێستا روبه‌روى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بۆته‌وه‌ که‌ئه‌گه‌رى گۆرانکارى چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ناوچه‌که‌دا له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌له‌که‌مان و له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاولاتیان و وه‌لانانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کان .

به‌رێزیان  ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌ که‌ قه‌یرانى دارایى کاریگه‌رى زۆرى دروستکردووه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ، تێپه‌ڕاندى ئه‌م قه‌یرانه‌و چاره‌سه‌رى خێراى به‌پێویست زانى به‌تایبه‌تى گرتنه‌به‌رى رێو شوێنى پێویست له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ ،هه‌ستیارى ره‌وشى هه‌نوکه‌یى ناوچه‌که‌شى بۆ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى سۆران شیکرده‌وه‌.

له‌مه‌ڕپرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان و گۆرانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌ راو بۆچونى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى خسته‌روو که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تى هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل به‌گشتى بێت له‌پێناو بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى سه‌رده‌م و ئازاد و مۆدێرن و خۆشگوزه‌ران بێت داواشى له‌هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى سۆران کرد به‌رده‌وام بن له‌خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و هه‌ر پرۆسه‌یه‌ک که‌خزمه‌ت به‌گه‌ل و نه‌وته‌وه‌که‌مان بکات .
 
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن مه‌لا   به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خۆشحاڵى خۆیان ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌وهیوایان خواست به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى بینیوه‌ ئاواش هه‌وڵه‌کانى چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و کۆتایى هێنان به‌ناکۆکیه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان ونزیک کردنه‌وه‌یان له‌یه‌کترى دۆزینه‌وه‌ى ریگه‌ چاره‌ى گونجاو بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ له‌پێناو سود وه‌رگرتن له‌گۆرانکاریه‌کان و خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌روه‌ها کارو چالاکیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى خسته‌روو .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group