4
7 له‌سه‌ر ڕاوکردنى ماسى 9 که‌س ده‌ستگیر ده‌کرێن
18/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







تا ئێستا وه‌رزى  قه‌ده‌غه‌ى ڕاوکردنى ماسى به‌رده‌وامه‌ و له‌وپێناوه‌شدا مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان و سه‌رده‌ریاچه‌ و ڕووباره‌کان به‌رده‌وامه‌ به‌وپه‌ڕى توانا ڕێگرى له‌ سه‌رپێچیکار ان ده‌گرن و له‌و پێناوه‌شدا له‌ماوه‌ى ( 24 ) کاتژمێرى ڕابردوودا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ماوه‌ت  توانراوه‌ ( 9 ) هاوولاتى سه‌رپێچیکار له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوکردنى ماسى ده‌ستگیر بکرێن و ڕاده‌ستى دادگا بکرێن . 

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌قیدى پۆلیس  هێمن کمرخان ئه‌فندى  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : له‌پێناو پاراستنى سامانى ماسى و سوود گیاندن به‌و هاوولاتیانه‌ى پیشه‌یان ڕاورکدنى ماسى یه‌ به‌ پێى ڕێنماییه‌کان  تا ئێستا ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ڕاوکردنى ماسى به‌رده‌وامه‌ و له‌و پێناوه‌شدا مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ و ڕوباره‌کان به‌رده‌وامه‌ .

عه‌قید  هێمن کمرخان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد  که‌ له‌ماوه‌ى  ( 24 )  کاتژمێرى ڕابردوودا له‌سنورى قه‌زاى ماوه‌ت له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانى به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ماوه‌ت  له‌ دوو چالاکى جیوازدا   9    هاوولاتى له‌سه‌ر دیارده‌ى ڕاوکردنى ماسى ده‌ستگیرکراون  و هاوکات ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر  یه‌ک تاپڕو یه‌ک بلاجکتۆر و پێنج تۆڕى  ماسى گرتن دا .

جه‌ختیشى له‌وه‌کرده‌وه‌  که‌ سه‌رجه‌م ده‌ستگیرکراوه‌کان و ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى یاسا کراون بۆ وه‌رگرتنى لێپێچینه‌وه‌  .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
خه‌ڵکى کوردستان باجى کێشه‌کانى چوارساڵى په‌رله‌مانى رابردوو ده‌دات
ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group