4
7 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود که‌سوکارى شه‌هیدان خه‌ڵات ده‌کرێن
18/6/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ  یه‌ک شه‌ممه‌ 18 ى حوزه‌یرانى 2017 ، به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وى گه‌رده‌خانى هاوسه‌رى دایکى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ (کاکه‌عه‌تا)  به‌شدارى کرد له‌ دابه‌شکردنى هاوکارى به‌سه‌ر که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان له‌ ئۆتێل هایکریست له‌شارى سلێمانى که‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى ئاماده‌ کرابوو .

له‌مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووته‌یه‌کى پێشکه‌ش کردو تیشکى خسته‌ سه‌ر رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى دوژمنان به‌تایبه‌تیش شه‌ڕى داعش که‌بونه‌ قه‌ڵغانى پۆڵاین بۆ پارێزگاری کردن له‌ هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان .

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌رگرى و خۆڕگرى و ئارامى و ئاسایشه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌خوێنى شه‌هیدان بووه‌ که‌له‌و پێناوه‌دا چه‌ندین گیانى فیداکارى بونه‌ قوربانى هه‌ربۆیه‌ خۆراگرى  که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى به‌رز نرخاند وخزمه‌تکردن و دابین کردنى ژیانى شایسته‌ بۆیان به‌ ئه‌رکى هه‌موو لایه‌ک زانى وداواشى کرد ئاوڕى زیاتر له‌که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان بدرێته‌وه‌ و ژیانى شایسته‌یان بۆدابین بکرێ .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و رێز و ئه‌مه‌ک بۆ که‌سوکاریان یه‌کریزى و یه‌کپارچه‌یى نیوانیان بپارێزن و نێوماڵى کوردى پته‌و تر بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌مان و گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیى ته‌واو بۆگه‌له‌که‌مان .

له‌کۆتایى مه‌راسیمه‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود خه‌ڵاتى رێزلێنان و خۆڕاگرى پێشکه‌ش به‌که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان کرد.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group