سلێمانى.. ئاماده‌کارییه‌کانى پێشوازیکردن له‌ رۆژانى جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نرێت

6/20/2017 9:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئاماده‌کاری بۆپێشوایکردن له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌کرێت و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌منییه‌تی شوێنه‌ گشتییه‌کان پارێزراو ده‌بن و سلێمانیش کراوه‌ ده‌بێت به‌ڕووی گه‌شتیاراندا.

ئه‌مرۆ 3 شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 20ى حوزه‌یرانى 2017 له‌ دیوانی قائیمقاممییه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی و ئاماده‌بوونی دام و ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پێشوازیکردن له‌ رۆژانی جه‌ژن به‌رێوه‌چوو، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌ باره‌ی دانانی به‌رنامه‌و رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی شاری سلێمانی و کردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌ و مۆڵ و شوێنه‌ گشتییه‌کان به‌رووی گه‌شتیاراندا.

پاشان له‌ گۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی ورده‌کاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ خسته‌ روو و رایگه‌یاند: قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌گه‌کانی تری شاری سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژندا چه‌ند تیمێکی گه‌رۆکی (ته‌ندروستی ، به‌رگری شارستانی، هاتووچۆ، و گه‌شت و گوزار) له‌ چه‌ند شه‌قامێکی جیاواز داده‌نرێت بۆ پارێزگاریکردن له‌ ئه‌منییه‌تی شاری سلێمانی.

ئاوات محه‌مه‌د له‌ باره‌ی فرۆشتنی یارییه‌ ئاگرینه‌کان ووتی: به‌ پێی یاسا فرشتنیان قه‌ده‌غه‌یه‌ و لێپێچیه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا ده‌کرێت که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌کانه‌وه‌ کارده‌که‌ن ، ووتیشی سه‌ردانکردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ بازار و سوێنه‌گشتییه‌کان له‌ رۆژانی پێش چه‌ژن و دواتریشدا زیاتر ده‌بێت و ئامانجیشمان لێی پاراستن هاوڵاتیان ده‌بێت له‌ هه‌موو کارێکی نه‌خوازراو.

قائیمقامی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ روو به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ گه‌شتیار  له‌ رۆژانی جه‌ژن دا، چێشتخانه‌و  مۆڵ و شوێنه‌گه‌شتیارییه‌کان کراوه‌ ده‌بن به‌رووی هاوڵاتیاندا و داواشی له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی کرد که‌ هه‌مووان پێکه‌وه‌ وه‌ک یه‌ک تیم هاوکاربین له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌ت و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان.


زۆرترین خوێندراو