سلێمانى ... هه‌ڵمه‌تى پاکردنه‌وه‌ى گۆرستانه‌کان ده‌ستى پێکرد

6/21/2017 8:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ سه‌رپه‌رشتى قائیمامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى گۆرستانه‌کانى شارى سلێمانى به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌رێوه‌ده‌چێت ، هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت.
 
رۆژى چوارشه‌ممه‌  ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى له‌ یه‌که‌م رۆژى هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا،  سه‌ردانی چه‌ند تیمیه‌ێکى شاره‌وانی سلێمانی کرد که‌ کارى پاککردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌کانى شار و چه‌ند گۆرستانێکیان ئه‌نجام ده‌دا.

له‌وباره‌یه‌وه‌  ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند: وه‌‌ک نه‌ریتێکى ساڵانه‌ له‌ رۆژانى چه‌ژندا ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ هاوڵاتیان سه‌ردانى گۆرستانه‌کان ده‌که‌ن، و وه‌کو ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پێشوازیکردن له‌و رۆژانه‌، ئه‌مرۆ هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى گۆرستان و چه‌ند شوێنێکى شارى سلێمانى  به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ستى پێکرد، ووتیشى  هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ماوه‌ى 3 رۆژ ئه‌خایه‌نێت.


زۆرترین خوێندراو