پارێزگارى سلێمانى له‌روى ئه‌منیه‌وه‌ هاووڵاتیان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌

6/23/2017 7:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌برى پارێزگارى سلێمانی، له‌ په‌یامێکدا پیرۆزبایى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ئاراسته‌ى  هاووڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات و هاوکات هاووڵاتیان دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌رووى ئه‌منییه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ ئاماده‌باشیداین بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان جه‌ژن و پشووه‌کانیان له‌ ئارامیدا به‌رێ بکه‌ن.

ده‌قى په‌یامه‌که‌:

به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان

    به‌ناوى خۆمان و  سه‌رجه‌م داموده‌زگا حکومییه‌کانى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ ، به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایى گه‌رم ئاراسته‌ى هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قه‌ره‌مانه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى پارێزگاى سلێمانى ده‌که‌ین ، هیوادارین  هه‌موو لایه‌ک به‌خۆشى و به‌ ئارامى جه‌ژن به‌رێ بکه‌ن و جه‌ژنى ئه‌مساڵ  ببێته‌ مایه‌ى خێروخۆشى بۆ پارێزگاکه‌مان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قه‌یران و کێشانه‌ى چه‌ند ساڵێکه‌ به‌رۆکى هاووڵاتیانى گرتووه‌ و به‌ڵێنیش دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌رده‌وام بین له‌ خزمه‌تکردنى پارێزگاکه‌مان.

 هه‌موو لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ى  هاووڵاتیان  به‌ئه‌وپه‌ڕى ئاسوده‌ییه‌وه‌و له‌ ئارامى و ئاسایشى ته‌واودا رۆژانى جه‌ژن و پشووه‌کان  به‌سه‌ربه‌رن ، داواکاریشین  هاووڵاتیان له‌کاتى هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراودا هاوکارى هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان بن.

دووباره‌ جه‌ژنى هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت و  هه‌موو کاتێک له‌ خێروخۆشیدا بن


عومه‌ر قه‌ڵادزێى 
ل. پارێزگارى سلێمانی


زۆرترین خوێندراو