به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود مه‌راسیمى رۆژى قودس به‌رێوه‌چوو

6/23/2017 9:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








 ئه‌مرۆهه‌ینى 23ى حوزه‌یرانى 2017 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌شداریکرد له‌مه‌راسیمى ( رۆژى قودس) که‌له‌لایه‌ن کونسڵگه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ شارى سلێمانى سازکرابوو که‌نوینه‌رى حکومى و لایه‌نه‌سیاسیه‌کان و مامۆستایانى ئاینى ئاماده‌ى بوون .

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23 ى حوزه‌یرانى 2017 ،  به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مىحمود به‌یاوه‌رى به‌ختیار که‌ریم ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمى کونسڵگه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران و به‌ به‌شدارى دکتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجى یاریده‌ ده‌رى به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان بۆکاروبارى ئاینى ونوینَه‌رى ژماره‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و نوێنه‌رى حکومى و که‌سایه‌تى ئاینى و نوسه‌ران و که‌سیایه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هۆڵى ئوتیل داوا له‌ شارى سلێمانى مه‌راسیمى ڕۆژى جیهانى قودس به‌ڕێوه‌ چوو .

ده‌ستپێکى مه‌راسیمه‌که‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێکرد و پاشان ئاماده‌بووان چه‌ند ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان و پاشان دکتۆ سید ئه‌حمه‌د به‌رزنجى وتارێکى پێشکه‌ش کرد و دواتر به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وتارێکى پێشکه‌ش کردو تێدا ئاماژه‌ى به‌گرنگى ئه‌و یاده‌ کرد و هیواى خواست ڕۆژى جیهانى قودس ببێته‌ده‌روازه‌یه‌کى گرنگ بۆ پێکه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ له‌ ناو چه‌که‌دا، له‌به‌شێکى ترى وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌ڕۆڵ و پێگه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد له‌ پشتگیرى و پشتیوانى سه‌رکه‌وتى شۆڕشى گه‌لانى ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌وپشتگیرو پشتیوانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئیران بۆ هێزى پشمه‌رگه‌ى کوردستان دژ به‌ڕژێمى به‌عس و پشتیوانى له‌ کۆچى ملیونیه‌که‌ى به‌هارى ساڵى ۱۹۹۱به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنى کۆمارى ئیسلامى ئیران دژى داعش .

دواتر وتارى هه‌ریه‌ک له‌ بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و حزبى ده‌عواى ئیسلامى وچه‌ند وتارێکى تر پێشکه‌ ش کرا.


زۆرترین خوێندراو