4
7 ساڵیادى شه‌هیدان نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌سه‌عید
11/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز
 






سێ ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌رۆژێکى وه‌ک ئه‌مرۆدا له‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ گیانبازه‌کانى کوردستان دژى چه‌کدارانى داعش بۆ پاککردنه‌وه‌ى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ده‌ستى تیرۆرستان، و به‌رگریکردن له‌سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان و پاراستنى ئاسایش و ئارامى کوردستان ،هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان( نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید)  له‌شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا شه‌هیدکران .

پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌میشه‌  به‌ڵینیان به‌گه‌ل و نیشتمان داوه‌ که‌به‌خوێنى خۆیان پارێزگارى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و ئارامى و ئاسایشتى هاوڵاتیان بکه‌ن ،له‌وۆروانگه‌شه‌وه‌ فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانىسۆسیالیست به‌ڵناکه‌نیان ده‌هێنه‌دى و سوورن له‌سه‌ر رێبازى شه‌هیدان له‌پێناو گه‌لى کوردستان  و ئاماده‌ى گیان فیداین وه‌ک قه‌ڵغانێک بۆ پاراستنى ناوچه‌ ئازدکراوه‌ کوردستانیه‌کان ،هه‌رله‌وپێناوه‌شدا هه‌ریه‌ک له‌ فه‌رمانده‌ى دێرینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان نه‌قیب (ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسف ) ى ئه‌ندامى ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ى  حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان فه‌رمانده‌ى سریه‌ى 4ى لیواى 5 شاره‌زوور هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و (به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌  سه‌عید ) ئامرفه‌سیڵ و پیشمه‌رگه‌ى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ گه‌ڕه‌کى ته‌جنیدى شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا له‌شه‌وى 11 ى ته‌موزى 2014 به‌ده‌ستى چه‌کداره‌کانى داعش شه‌هیدکران وچونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌، هاوکات رائید ( زاهید محه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم) ئه‌ندامى ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌ر له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌سه‌ختى بریندار کرا .

ژیاننامه‌ى شه‌هیدى فه‌رمانده‌  (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ یوسف)

شه‌هید ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ یوسف له‌ ساڵى 1972 له‌ گوندى ( بیسه‌ڵمین ) له‌ خێزانێکى هه‌ژارو کوردپه‌روه‌ر له‌دایک بووه‌ . شه‌هید ئه‌حمه‌د  له‌سه‌ره‌تاکانى ته‌مه‌نیدا پله‌کانى خوێندنى به‌ سه‌رکه‌وتویى بڕیوه‌ .  هه‌رله‌ مناڵیه‌وه‌ خولیاى پێشمه‌رگایه‌تى له‌لاى ده‌بێته‌خه‌ون و ئه‌م هیوایه‌ش به‌تێپه‌ربونى کات ئاسۆکانى ده‌ر ده‌که‌وێت و  له‌ ساڵى 1982 په‌یوه‌ندى کردوه‌ به‌ ڕێکخستنه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دواتر بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ . شه‌هید  له‌ ژیانى پیشمه‌رگه‌ییه‌تیدا به‌شدارى چه‌ندین نه‌به‌ردى کردوه‌ له‌ ساڵى 1987 به‌شدارى ڕاپه‌ڕینى هه‌لَِبجه‌و سیروانى کردوه‌ ڕۆڵى کاراو کاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌ پاکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که‌دا .

له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ى به‌ هارى ساڵى 1991 ڕۆڵًى به‌رچاوى هه‌بووه‌  له‌ڕاماڵینى هێزه‌کانى به‌عس و پاکردنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌ره‌که‌ .له‌ ساڵى 2003به‌شدارى جه‌نگى ئازادکردنى عێراقى کردوه‌ .

شه‌هید ئه‌حمه‌دحه‌مه‌ یوسف  له‌ به‌ر لێهاتووى خۆى کراوه‌ به‌ به‌رپرسى ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ وسه‌رجه‌م پله‌کانى حزبى و ڕێکخراوه‌یى به‌ تواناو شاره‌زایى و لێهاتووى خۆى بڕیوه‌و به‌ شدارى سه‌رجه‌م کۆنگره‌ و کۆنفره‌سه‌کانى حزبى کردوه‌و هه‌میشه‌ سه‌رنج و تیبینیه‌کانى جێگاى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ڤاڵانى بووه‌ .

دواتر له‌ به‌ر لێهاتووى کراوه‌ به‌ کارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زوورى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌سێکى چالاک و پێشمه‌رگه‌یه‌کى لێهاتوو بووه‌و خۆشه‌ویستى ناو جه‌ماوه‌ر بووه‌ .

له‌ گه‌ڵ پێکهێنانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کگرتووى کوردستان شه‌هید ئه‌حمه‌د  کراوه‌ به‌ ئه‌ندامى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ ده‌زگاى کاروبارى پێشمه‌رگه‌ .  شه‌هید ئه‌حمه‌د حمه‌ یوسف  به‌شدارى خولى سه‌ربازى سه‌رواى کردوه‌و سه‌رکه‌وتوانه‌ ئه‌و خوله‌ى بڕیوه‌و به‌ پله‌ى ئه‌فسه‌رو  دواتر پله‌کانى سه‌ربازى ته‌واو کردوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ پله‌ى نه‌قیب  و بووه‌ته‌ فه‌رمانده‌ى سریه‌ى 4 له‌ لیواى 5ى شاره‌زوورى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان .

شه‌هید ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف فه‌رمانده‌یه‌کى چالاک و چاونه‌ترسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بووه‌  .له‌ گه‌ڵ دروستبوونى نائارامى بۆ ناوچه‌ ئازدکراوه‌کانى کوردستان ڕه‌وانه‌ى شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولاکراوه‌ هه‌میشه‌ شه‌هید جه‌ختى کردۆته‌وه‌ که‌ به‌خوێنى خۆى پارێزگارى له‌ خاک و سه‌ره‌ورى کوردستان ده‌کات  دواجاریش به‌ خوێنى خۆى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى هێنایه‌ دى و له‌ شه‌وه‌ى 11 له‌سه‌ر  12 ى ته‌مموزى 2014 له‌ گه‌ڕه‌کى ته‌جنیدى شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا له‌ گه‌ڵ شه‌هید به‌ختیار ئه‌حمه‌د حمه‌ سعید له‌ پێناو به‌رگریکردن له‌خاک و نیشتمان شه‌هید کرا .

ژیاننامه‌ى شه‌هیدى پارێزه‌رى خاکى کوردستان (به‌ختیارئه‌حمه‌د حمه‌سه‌عید)

به‌ختیارئه‌حمد حمه‌ سه‌عید له‌ ساڵى 1982 له‌شارۆچکه‌ى سیروان له‌ خانه‌واده‌یه‌کى نیشتیمان په‌روه‌رو دیارى ئه‌وناوچه‌یه‌ چاوى به‌دونیا هه‌ڵهێناوه‌ ،دواتر له‌ته‌مه‌نى 6ساڵى ئه‌خرێته‌به‌ر خێندن و له‌شارۆچکه‌ى سیروان و قه‌زاى شاره‌زور قۆناغى سه‌ره‌تایى ته‌واو ئه‌کات ، به‌ڵام به‌هۆى خراپى باروو دۆخى عێراق به‌گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى ناتوانێت درێژه‌ به‌خوێندن بدات ، بۆیه‌ به‌ناچارى ده‌ست له‌ خوێندن هه‌ڵده‌گریت و شانبه‌شانى خانه‌واده‌که‌ى سه‌رگه‌رمى کشتوکاڵ کردن ده‌بێت ،دواتر له‌به‌ر دروست بونى هه‌ستى نیشتیمان په‌روه‌رى له‌ ناخیداو هه‌ڵگرى بیرى نیشتیمان په‌روه‌رى له‌ناو خانه‌واده‌که‌ى بۆیه‌که‌م جار په‌یوندى به‌ هێزه‌کاتى پێشمه‌رگه‌ى حیزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ ئه‌کات ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌رى خاکى پیرۆزى کوردستان .

شه‌هید  به‌ختیار له‌ سالى 2006له‌گه‌ل خاتو شیلان محمد ژیانى هاوسه‌رى پێک دێنێت و هه‌رله‌شارچکه‌ى سیروان نیشته‌ جێ ئه‌بێت منداڵێکى چاوگه‌شى ئه‌بیت به‌ناوى خاتو(سیدرا)له‌گه‌ل خانه‌واده‌که‌ى به‌ ژیانێکى مام ناوه‌ند به‌خۆشى ئه‌ژین.

به‌ڵام هه‌زارمه‌خابن شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانى دژ به‌ئازادى و رۆشنایى دونایى دیموکراسى مه‌ودایان نه‌دا شه‌هید به‌ختیار له‌گه‌ل خاتو شیلانى هاوسه‌رى و سیدراى کچى له‌گه‌ڵ‌ خۆشیه‌کانى ژیان پێکه‌وه‌ بژین تا شه‌وى 12-7-2014 به‌ده‌ستى چه‌کداراتى تیرۆرست له‌شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا له‌کاتى پارێزگارى کردن له‌خاک و نیشتمان   شه‌هید کراو گیانى خۆى کرده‌ قوربانى خاکى پیرۆزى کوردستان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group