4
7 مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدان ( نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید) به‌رێوه‌چوو
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ، به‌ئاماده‌ بوونى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و رزگار غه‌فور قائیماقامى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و هاوڵاتیانى ده‌ڤه‌ره‌که‌و هاوڕێ و که‌سوکارى شه‌هیدان مه‌راسیمى ساڵیادى هه‌ردوو شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان( نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌  به‌رێوه‌چوو.

به‌دروشمى ژینگه‌یه‌کى پاک ڕۆحى شه‌هیده‌کانمان ئاسوده‌تر ده‌کاتبنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدنه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ یوسف  به‌هاوکارى مه‌ڵبه‌ندى شاره‌زورى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و شاره‌وانى قه‌زاى شاره‌زور .له‌ساڵیادى شه‌هید 
نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف وهاوڕێکانی  به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و قایمقامى قه‌زاى شاره‌زوور و داموده‌زگا حکومى و حزبیه‌کانى ناوچه‌که‌و که‌سوکارى شه‌هیدان و که‌سایه‌تى و جه‌ماوه‌رى قه‌زاى شاره‌زوور چه‌ند چالاکیه‌ک ئه‌نجام درا.

 له‌سه‌ره‌تادا هه‌ڵمه‌تێکى نه‌مام ناشتن ئه‌نجامدرا که‌تیایدا هه‌زار نه‌مام نێژران که‌له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌وه‌ دابین کرا بوو.

دواتر  له‌ وته‌یه‌کدا عه‌لى حه‌مه‌ یوسف به‌ناوى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌وه‌ به‌خێر هاتنى ئاماده‌بوانى کرد   

له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا تاجه‌گوڵینه‌ى رێز وه‌فا له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدان دانرا .

دواتر به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ووتارێکى پێشکه‌ش کرد و تیایدا ئاماژه‌یدا به‌قاره‌ماینه‌تى و ئازایه‌تى و گیانفیدانى هه‌ردوو شه‌هیدى نه‌مرو جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ خوێنیان به‌هه‌در ناروات و  وسوپاسى که‌سوکارى وبنه‌ماڵه‌ى هه‌ردوو شه‌هید نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید) و هه‌موو شه‌هیدانى رێگاى کاروانى نه‌مران کرد .

له‌به‌شیکى ترى ووتاره‌که‌یدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  رایگه‌یاند :له‌ کاتێکدا ئێمه‌ ساڵیادى شه‌هیدانمان ده‌که‌ینه‌وه‌ ده‌وڵه‌تى به‌ناوى ئیسلامى داعش ده‌وڵه‌تى خۆرى ئاوا بووه‌ وله‌کۆتایى دایه‌ یادى شه‌هیدبوونى ئه‌و دوو قاره‌مانانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، خوێنى ئه‌و دوو شه‌هیده‌ نه‌مره‌ به‌ فیرۆ ناروات و نه‌شرۆیشتووه‌ به‌تایبه‌ت ئێمه‌ له‌کاتى دیارى کردنى مافى چاره‌نوسى خۆمانین .

ووتیشی:" سێ ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ گیان فیداکانى کوردستان دژى چه‌کدارانى داعش بۆ پاککردنه‌وه‌ى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ده‌ستى تیرۆرستان، و به‌رگریکردن له‌سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان و پاراستنى ئاسایش و ئارامى کوردستان ، هیج به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان نه‌بووه‌ جیگه‌ له‌ به‌رگرى کردنیان له‌ خاکى پیرۆزى کوردستان و خه‌ڵکى کوردستان" ئه‌م شه‌هیدانه‌ گیانیان کرده‌ قوربانى.

له‌ کۆتاى وتاره‌که‌یدا ا، ووتی:"چه‌ند داعش زه‌ره‌رى پێ گه‌یاننین به‌ڵام توانیمان ده‌سکه‌وتێکى باش به‌ده‌ست بیهێنن ئێستا ناوى پێشمه‌رگه‌ هه‌موو سنووره‌کانى به‌زارندووه‌ و رێزى تایبه‌تى هه‌یه‌ له‌ هه‌موو جیهان" .

سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌رۆژێکى وه‌ک ئه‌مرۆدا له‌ شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ گیانبازه‌کانى کوردستان دژى چه‌کدارانى داعش بۆ پاککردنه‌وه‌ى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ ده‌ستى تیرۆرستان، و به‌رگریکردن له‌سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان و پاراستنى ئاسایش و ئارامى کوردستان ،هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان( نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید)  له‌شارۆچکه‌ى جه‌له‌ولا شه‌هیدکران .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group