4
7 هۆڵى شه‌هید نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف کرایه‌وه‌
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ، به‌ئاماده‌ بوونى به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و رزگار غه‌فور قائیماقامى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و ئه‌ندام وهه‌ڤاڵانى حزب سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى کرد له‌ رێوره‌سمێکدا هۆڵى شه‌هید نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف کرایه‌وه‌ .

سه‌ره‌تا به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود چاوى که‌وت به‌ به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى ساڵیادى هه‌ردوو شه‌هید نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید کرد رۆڵى جوامێرانه‌ى ئه‌و دوو شه‌هیده‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مه‌نانه‌کانى کوردستانى کرد.

ووتیشی:"پێشمه‌رگه‌ نه‌به‌رده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هه‌میشه‌  به‌ڵینیان به‌گه‌ل و نیشتمان داوه‌ که‌به‌خوێنى خۆیان پارێزگارى له‌خاکى پیرۆزى کوردستان و ئارامى و ئاسایشتى هاوڵاتیان بکه‌ن ،له‌و روانگه‌شه‌وه‌ فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانىسۆسیالیست به‌ڵناکه‌نیان ده‌هێنه‌دى و سوورن له‌سه‌ر رێبازى شه‌هیدان له‌پێناو گه‌لى کوردستان  و ئاماده‌ى گیان فیداین وه‌ک قه‌ڵغانێک بۆ پاراستنى ناوچه‌ ئازدکراوه‌ کوردستانیه‌کان".

دواترله‌لایه‌ن  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموده‌وه‌ هۆڵى شه‌هید نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف له‌ناو مه‌ڵبه‌ندا کرایه‌وه‌ وه‌ک رێزلێنانێک بۆ خه‌باتى ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ دڵسۆزه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌گیانى کرده‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رگرى له‌هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان دژ به‌دوژمنان  .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group