4
7 راگه‌یه‌نراوى ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ی سۆسیالیست
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ی حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ ( نه‌قیب ئه‌حمه‌د حه‌مه‌یوسف و  به‌ختیار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ سه‌عید)  راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌، که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :


جه‌ماوه‌رى به‌شه‌رفى کوردستان
که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان

 سێ ساڵ له‌مه‌به‌ر له‌ به‌ روارى ۱٠-٦-۲٠۱٤ له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌کى داڕێژراو به‌سود وه‌رگرتن له‌بارودۆخى ناجێگیرى ئه‌منى عێراق چه‌کداره‌کانى داعش په‌لامارى چه‌ند ناوچه‌یه‌کى عێراقیان داو داگیریان کرد، ئه‌مه‌ ده‌ستپێکى که‌وتنى موسڵ و سه‌ره‌تایى قۆناغێکى نوێ هێنیایه‌ ئاراوه‌ به‌جۆرێک که‌مه‌ترسى گۆڕینى هاوکێشه‌یى سه‌ربازى هێنایه‌ ئاراوه‌ .

ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ى داڕمانى مۆڕاڵى سوپاى عێراق که‌ئه‌مریکا له‌دواى ڕوخانى ڕژێمى به‌عس له‌هه‌وڵى دامه‌زراندى سوپایه‌کى مۆدێرن بوو بۆ عێراق که‌ئه‌م سوپایه‌ وێڕاى پڕ چه‌ک کردن ومه‌شق پێکردنیان ،به‌ڵام له‌یه‌که‌مین ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر داعش ئه‌و سوپا پڕ چه‌ک و مۆدێرن و پۆلیسى فیدراڵ  شکستیان هێناو موسڵ و دیاله‌ و حه‌ویجه‌و ئه‌نبارو زۆر ناوچه‌ى ترى عێراق که‌وته‌ ده‌ست داعش وتا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى داعش له‌موسڵ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق ڕاگه‌یاندرا.

ئاشکرایه‌ له‌ سه‌رو به‌ندى ڕاگه‌یاندى ده‌وڵه‌ته‌که‌ى داعش هه‌رزوو ئه‌و ڕێکخراوه‌ ده‌ستى کرد به‌کوشتنى که‌سانى سڤیل و ماڵوێران کردنى هاوڵاتیانى بێ دیفاع و وێرانکردنى شوێنه‌ مێژوویى وپه‌رستگا کان و جینۆسایدکردنى یه‌زیدى و مه‌سحى و شبه‌ک و کاکه‌ى و ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستیان هات و بۆیان کرا له‌ماڵوێرانى و جینۆساید ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیانى سڤیلیان کردو ئه‌وه‌ى نه‌یانکرد فریانه‌که‌وتن ده‌رهه‌ق به‌گه‌لانى عێراقى بکه‌ن ،هه‌ر زوو مه‌رامه‌کانى ده‌رهه‌ق به‌ هه‌رێمى کوردستان خسته‌ ڕوو .

جه‌ماوه‌رى کوردستان
داگیرکردنى موسڵ ناوچه‌کانى ترى عێراق له‌ لایه‌ن داعش هه‌ر زوو مه‌ترسى بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروستکرد و له‌ چه‌ند قۆڵێکه‌وه‌ په‌لامارى هه‌رێمى کوردستانیان داو ویستیان وه‌ک موسڵ و ناوچه‌کانى تر هه‌رێمى کوردستان داگیر بکه‌ن ،به‌ڵام هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان هه‌ر زوو هه‌ژموون و هێرشه‌کانى داعشیان تکێکشکاند، بۆبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى داعش هێزى پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چونه‌ ڕیزه‌کانى پێشه‌وه‌ى سه‌نگه‌رى به‌رگرى وبه‌خۆینى پێشمه‌رگه‌کانى پارێزگارى له‌ خاکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن که‌ پێشتر داگیر کرابوون و ئێستا ئازاد کراون، به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى داعش له‌ لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و شکست پێهێنانى ئه‌و ڕێکخراوه‌ هه‌رێمى کوردستانى برده‌ قۆناغێکى نوێوه‌ به‌جۆرێک له‌ سه‌رئاستى نێوده‌وڵه‌تى پێشوازى گه‌رم کرا له‌و سه‌ر که‌وتنانه‌یى پێشمه‌رگه‌ تا ئه‌و ڕاده‌ییه‌یى پێشمه‌رگه‌ کرایه‌ ڕه‌مزى به‌رنگار بوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌ده‌ستهێنانى پشتگیرى مادیى و مه‌عنه‌ویى .

هاوکات له‌رووى مرۆییشه‌وه‌، هه‌رێمى کوردستان پێشوازیکرد له‌زیاتر له‌دوو ملیۆن ئاواره‌ له‌ ناوچه‌ جۆر به‌جۆره‌کانى عێراق ، سه‌ربارى بوونى قه‌یرانى دارایى به‌باشترین شێوه‌ پێشوازیان لێکراو گه‌لى کوردستانیش نمونه‌یه‌کى به‌رزى لێبورده‌ییو پێکه‌وه‌ژیان و مرۆڤدۆستى پێشکه‌شکرد.

 بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ ئێستاداو له‌ دواى ئازادکردنى موسڵ هه‌رێمى کوردستان ڕۆڵ و پێگه‌ى خۆى هه‌بێت له‌ به‌ڕێوه‌ به‌ردنى شارى موسڵ و ده‌وروبه‌رى چونکه‌ به‌شێکى زۆرى ئه‌و شاره‌و ناوچه‌کانى ده‌ورو به‌رى کوردن و هه‌رگۆڕانکاریه‌ک وناهاوسه‌نگیه‌ک کاره‌ساتى نه‌خوازراو ده‌هێنیته‌ ئاراوه‌،بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌رێمى کوردستان سود له‌ بارو دۆخ و گۆڕانکاریه‌کانى شکستى دواى داعش ببینێت و هه‌وڵ بدرێت به‌ سه‌رکه‌وتوى پرۆسه‌ى ریفراندۆم ئه‌نجام بدات بۆ سه‌ربخۆیى کوردستان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژارن له‌ کاتى خۆیداو ڕیکخستنه‌وه‌ى نیۆ ماڵى خۆیى و باش کردنى بارى ئابورى خه‌ڵکى کوردستان  پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر خویندنه‌وه‌ى واقیعیانه‌ بۆ بارودۆخه‌که‌ ده‌بێته‌ گرنتى و سه‌رکه‌وتن و ده‌ستپێکى نوێ بۆ دیاریکردنى ئاینده‌ى هه‌رێمه‌که‌مان.

بۆنه‌ى ئه‌م سه‌رکه‌تنه‌ گه‌ورانه‌و تێکشکاندنى داعش له‌ موسڵ،  پیرۆزبایى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ئاراسته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌که‌ین، سه‌رى رێز له‌ئاست گۆڕى پیرۆزى شه‌هیدان داده‌نوێنن، که‌ گیانى خۆیان به‌ختکرد له‌پێناوى پاراستنى کوردستان‌و مرۆڤایه‌تی، سڵاوى خۆراگریش بۆ برینداره‌کان‌و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌نێرین.


ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ی
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group