4
7 شاندێکى باڵاى حکوومه‌تى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێم کۆده‌بنه‌وه‌
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12 ى ته‌موزى 2017 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، پێشوازى له‌ شاندێکى باڵاى حکوومه‌تى عیراقى فیدرال کرد که‌ له‌ وه‌زیرانى نه‌وت، کاره‌با، کشتوکاڵ، په‌روه‌رده‌، سه‌رۆکى دیوانى چاودێریى دارایى و بریکارى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق پێکهاتبوون.

سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ سه‌رۆک وه‌زیران به‌بۆنه‌ى ئازادکردنه‌وه‌ى مووسڵ پیرۆزبایى له‌ گه‌لانى عیراق کرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ هه‌موو لایه‌ک به‌ ئازادکردنى مووسڵ سوودمه‌ند ده‌بین و ده‌بێت هه‌مووان هاوکار بن بۆ قۆناغى دواى داعش و ئاساییکردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ زێدى خۆیان.

دواتر باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ناوه‌ند بۆ قۆناغى دواى داعش کرا به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى پێشتر داگیر کرابوون و ئێستا پێویستییان به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ حکوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ییى خۆى نیشان دا هه‌روه‌ک چۆن ده‌رگاى واڵا کردبوو بۆ هاتنى ئاواره‌ و دابینکردنى ژیانى ئاسایى بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌، ئاوهاش هه‌ماهه‌نگ ده‌بن له‌ گێڕانه‌وه‌ و بووژاندنه‌وه‌ى ژیان له‌و شوێنانه‌ى زه‌ره‌رمه‌ند بوون. شاندى میوانیش سوپاسى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان کرد بۆ ئه‌و ئاماده‌ییه‌ى نیشانیان دا بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراق.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا ئاماده‌ییى خۆیان بۆ کردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌کى نوێ و به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ى پێکهێنانى کۆمیته‌یه‌کى هاوبه‌ش کرا به‌مه‌به‌ستى بره‌ودان و  چۆنیه‌تیى ڕێکخستنه‌وه‌ى هاماهه‌نگیى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌ بوارى نه‌وت و کاره‌با به‌جۆرێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو گه‌لانى عیراق له‌به‌رچاو بگیرێت.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کانى هه‌رێم، وه‌زیرى پلاندانان، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌ وه‌کاله‌ت، بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌با و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، ئاماده‌ى کۆبوونه‌که‌ بوون.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group