4
7 یه‌کێتى زانایان پشگیرى بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند
12/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







یه‌کێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى له‌به‌لاغێکدا که‌وێنه‌یه‌کى بۆ جه‌ماوه‌رنیوز نێردراوه‌ پشگیرى خۆیان بۆ ریفراندۆم  راگه‌یاند ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى : 

به‌لاغى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى زانایان ده‌رباره‌ى گشتپرسی
 
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان


رۆژى چوارشه‌مه‌ (12-7-2017) ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى گرێدا، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌ گشتى و بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ زانایانى ئایینى به‌تایبه‌تی.


له‌ سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌که‌ ئاماده‌بووان خۆشحاڵبوون که‌ ئاگرى تیرۆرستانى داعش له‌ هه‌رێمى کوردستان دوورکه‌وتۆته‌وه‌و له‌ عێراقیش خه‌ریکه‌ به‌ره‌و کزى ده‌ڕوات، هیواخواز بوون ئاشتى باڵ به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا بکێشێت، عه‌داله‌ت و دادگه‌رى له‌ عێراق به‌رقه‌رار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى هیچ کێشه‌و گرفتێکى دیکه‌ یه‌خه‌ى ئه‌و گه‌له‌ ماندووه‌ نه‌گرێت.


لێره‌وه‌ سڵاو بۆ گیانى به‌رزه‌فڕى شه‌هیدان و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه‌کانى کوردستان ده‌نێرین که‌ به‌ گیان و هیممه‌تبه‌رزیان لانکه‌ى ئارامى کوردستانیان پاراست.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌کێتى زانایان هاوڕاو یه‌کده‌نگ بوون بۆ پشتیوانى و پشتگیریکردن له‌ گشتپرسى له‌ هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وه‌ک پرسێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانی، به‌و هیوایه‌ى ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیى گه‌لى کوردستان و گه‌یشتن به‌ ئاواتى له‌ مێژینه‌یان، که‌ رووبارێک خوێن و قوربانى و ده‌رده‌سه‌رى پێشکه‌ش کراوه‌، ئه‌مه‌شیان به‌ مافێکى ره‌واى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى و مرۆیى هه‌ژمار کرد، که‌ گه‌لان ئازاد بن خۆیان ئازادانه‌ بڕیار له‌ چاره‌نووسى خۆیان بده‌ن، به‌و ئومێده‌ى بتوانین له‌گه‌ڵ گه‌لانى عێراق و دراوسێکانمان برایانه‌ترو ئاشتیانه‌ پێکه‌وه‌ بژین.


جا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌که‌ سه‌رکه‌وتووتر به‌ڕێوه‌ بچێت، زانایانى ئایینى داوا له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و نیشتیمانى ساز بکه‌ن و ناکۆکییه‌کانیان وه‌لاوه‌ بنێن، به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى گه‌له‌که‌مان له‌ پێشه‌وه‌ى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبى و تایبه‌تییه‌کان دابنێن، به‌ گیانى لێبوورده‌یى و ئاشتبوونه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کترى بکه‌ن، هه‌ر ته‌نازولێک له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا ئه‌وپه‌ڕى شه‌رفه‌مه‌ندى و سه‌ربه‌رزییه‌، مێژوو وه‌ک تاجێکى زێڕین بۆیان ده‌نووسێته‌وه‌و گه‌لى کوردستانیش پێزانینى زیاترى بۆ ده‌بێت.


هه‌روه‌ها داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین به‌ربه‌سته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ حکومه‌ت لابه‌رێت به‌تایبه‌تی ئاوڕى جددى له‌ ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵک بده‌نه‌وه‌، که‌ به‌ڕاستى خه‌ڵک ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ ئارامییه‌کى زۆرى گرت له‌سه‌ر سیسته‌مى پاشه‌که‌وتکردنى مووچه‌، که‌ ته‌واو له‌م دۆخه‌ داراییه‌ ماندوبوونه، هیودارین باشکردنى گوزه‌رانى خه‌ڵک بکه‌نه‌ یه‌که‌مین موژدانه‌ى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group