4
7 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود یادى رۆژى نیشتمانى فه‌ره‌نسا کرایه‌وه‌
14/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى هه‌ینى 14 ى ته‌موزى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر بانگێشتى فه‌رمى کونسوڵخانه‌ى کۆمارى فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر به‌شدارى له‌ رۆژى نیشتمانى فه‌ره‌نسا کرد .

ساڵیادى رۆژى نیشتمانى کۆمارى فه‌ره‌نسا له‌شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى حزبى و حکومى و وڵاسه‌رکونسوڵى وڵاتان به‌رێوه‌چوو، که‌تیایدا ئاماژه‌درا به‌رۆژى نیشتمانى فه‌ره‌نساو هاوکارى و پاڵپشتیه‌کانى ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تى هه‌ردوو گه‌لى فه‌ره‌نساو کورد .

 له‌یاده‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێرایى پێشکه‌ش کردنى گوڵى پیرزبایى رۆژى نیشتمانى کۆمارى فه‌ره‌نسا هیواى خواست په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد به‌رده‌وامى هه‌بێت و هاوکارى پاڵپشتى زیاترى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌روى ئابورى و مرۆیى و سه‌ربازیه‌وه‌ بۆ زیاتر پته‌و کردنى په‌یوه‌دى نێوانیان .

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ وڵاتى فه‌ره‌نسا دۆستێکى دێرین و له‌مێژینه‌ى گه‌لى کورد بووه‌ و پشتیوانى وهاوکارى کوردى کردووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى چه‌ڕى داسه‌پاوى داعش به‌رده‌وامى هه‌بووه‌ له‌هاوکاریه‌کان و پاڵپشتیکردنى گه‌لى کورد له‌روى مرۆیى و سه‌ربازیه‌وه‌ هاوکارى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کردووه‌ له‌شه‌ڕى دژى داعش ،هیواشى خواست هاوکارى و پاڵپشتیه‌کانیان به‌رده‌وامى هه‌بێت .


 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group