4
7 نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر - تاران تاوتوێ ده‌که‌ن‌
16/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 16 ى ته‌موزى 2017 ،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى نوێى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق کرد که‌ به‌ڕێز کونسولى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌ولێر یاوه‌رى بوو.

له‌ دیدارێکدا مه‌سجدى خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌ربڕى و بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و تاران له‌ هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه‌.


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا‌ که‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران چۆن‌ له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا هاوکارى هه‌رێمى کوردستان بووه‌، ئێستاش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دات به‌ ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆوه‌ گرفته‌کانى نێوان هه‌لێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن، هه‌روه‌ها پشتگیریى وڵاته‌که‌ى بۆ دۆستایه‌تیى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران دووپات کرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوکارییه‌کانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران بۆ گه‌لى کوردستان له‌ کاته‌ سه‌خته‌کاندا و هه‌وڵه‌کانى به‌ڕێز مه‌سجدى له‌ ئێستا و ڕابردوودا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و تارانى به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پاڵپشتیى خۆى بۆ کار و چالاکییه‌کانى به‌ڕێزیان نیشان دا و هیواى سه‌رکه‌وتنى له‌ ئه‌رکه‌ نوێکه‌یدا بۆ خواست.

ده‌رباره‌ى کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشانه‌ پێویستى به‌ دیالۆگێکى جددى هه‌یه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ کۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌توانێت ڕۆڵێکى ئه‌رێنى بگێڕێت.

تاوتوێکردنى چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ندیدار به‌ شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش و دوا گۆڕانکارى و پێشهاته‌کانى بارودۆخى ناوچه‌که‌، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group