4
7 زیاتر له‌ 20 هه‌زار دۆنم پوش و پاوان ده‌سوتێ
17/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ماوه‌ى (2) دوو ڕۆژى ڕابردوودا ئاگرێکى فراوان له‌سنورى گونده‌کانى چه‌مى ڕه‌زان که‌وته‌وه‌ و به‌وهۆکاره‌ش ڕوبه‌رێکى زۆر فراوان له‌ پوش و پاوان و دارى سروشتى و ڕه‌ز و باخى هاوولاتیان سووتان و زیانى زۆریان پێگه‌یشت .

له‌وباره‌یه‌وه‌  عه‌قیدى پۆلیس  هێمن کمرخان افندى  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند به‌پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ له‌به‌شى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى دووکان له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا له‌ سنورى گوندى (قۆچه‌بلاغ )که‌وته‌وه‌ ، ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى پیره‌مه‌گرون گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى ڕوداوه‌که‌ و به‌هاوکارى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى پیره‌مه‌گرون ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵکراوه‌ و به‌وهۆکاره‌ش نزیکه‌ى( 500) دۆنم له‌ پوش و پاوان سوتاوه‌ .

دواتر له‌سنورى گوندى شێخ زه‌ینه‌ڵ ئاگرێکى تر سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و به‌هۆى بوونى بایه‌کى به‌هێز ئاگره‌که‌ ته‌شه‌نه‌ى کردووه‌ بۆ سنورى گونده‌کانى ( بیران / قۆچبلاغ / ده‌ره‌نار / سیکانیان و چه‌ند گوندێکى تر ) به‌هۆى فراوانى ڕوبه‌رى ئاگره‌که‌ و سه‌ختى سنوره‌که‌ ئه‌رکى کۆنترۆڵکردنى ئاگره‌که‌ قورس بوه‌ و به‌مــاوه‌ى زیــاتـر لـــه‌( 15 )کاتژمێر هه‌وڵدان ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵکراوه‌ .

به‌هۆى ئه‌و ڕوبه‌ره‌ فراوانه‌ى ئاگره‌که‌وه‌ زیاتر له‌ (20 ) بیست هه‌زار دۆنم له‌ پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتاون و زیانێکى زۆر به‌ر سروشتى ناوچه‌که‌ که‌وتوه‌ و چه‌ندین ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى زیانیان پێگه‌یشتووه‌ .

به‌پێى به‌دواداچوونه‌کان ده‌رکه‌وتوه‌ هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان و پاشماوه‌ى به‌جێماوى گه‌شتیاران و هاوڵاتیانه‌وه‌ ڕویداوه‌ و دواتر ئاگره‌که‌ ته‌شه‌نه‌ى کردووه‌.

عه‌قید هێمن  په‌یامى بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ با به‌هه‌موومان ژینگه‌ى و سروشتى کوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌که‌نه‌ ده‌شت و چیا کان زۆر دڵنیابن له‌ پاشماوه‌ى  ئاگرو پشکۆ له‌ دواى خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌ساتى گه‌وره‌ ڕوونه‌دات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group