4
7 حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به‌سه‌راگرتنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌
17/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست به‌سه‌اگرتنى  داهاتى نه‌وتى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌هۆکارى سیاسى ره‌تده‌کاته‌وه‌ .

ده‌رباره‌ى هه‌واڵى چه‌ند ده‌زگایه‌کى ڕاگه‌یاندن که‌ گوایه‌ به‌ هۆکارى سیاسى له‌ تورکیا ده‌ست به‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستاندا گیراوه‌، له‌ لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حکوومه‌ت سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:

هه‌ندێک له‌ ده‌زگا نابه‌رپرسه‌کانى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێکى چه‌واشه‌کارییان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ به‌ هۆکارى سیاسى له‌ تورکیاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا گیراوه‌ و ڕێگرى لێکراوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان.

دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه‌ دروستکراو و چه‌واشه‌کارییه‌ و له‌ هه‌موو ڕاستییه‌که‌وه‌ دووره‌ و به‌هۆى کێشه‌یه‌کى ته‌کنیکى نێوان بانکى نێره‌ر و بانکى وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێک پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى پاره‌ په‌کى که‌وتبوو، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر کرا و ئێستا پرۆسه‌ى گواستنه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت له‌ نێوان هه‌ردوو بانکه‌که‌دا به‌ شێوه‌یه‌کى ڕێکوپێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group