4
7 نێچیرڤان بارزانى و شاندێکى دیپلۆماتکارانى ئێران کۆده‌بنه‌وه‌
17/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى ته‌موزى 2017 له‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌کانیان که‌‌ باڵیۆزخانه‌ى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عیراق ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ کونسوڵخانه‌کانیان له‌ یه‌کێک له‌ پارێزگاکانى عیراق ئه‌نجامى ده‌دات و ئه‌مساڵیش له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا، دواى کۆبوونه‌وه‌که‌،‌ به‌شدارانى کۆبوونه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا، سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانیان کرد که‌ له‌ کونسله‌کانى ئێران له‌ هه‌ولێر،سلێمانی،به‌سرا،نه‌جه‌فوکه‌ربه‌لاو کارمه‌ندانى باڵیۆزخانه‌که‌یان پێکهاتبوو.

له‌ دیدارێکدا شاندى میوان جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرده‌وه‌ و ئاماده‌ییى وڵاته‌که‌شیان بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا و پێشکه‌شکردنى هاوکارى و ئاسانکارى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیشان دا.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوکارییه‌کانى ئێرانى له‌ ڕابردوو ئێستادا بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد و ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران نیشان دا. 

دووپاتیشى کرده‌وه‌ که‌ ئێران ده‌توانێت له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ڕۆڵى خۆى بگێڕێت، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌کیشى ده‌رباره‌ى بارودۆخى ئێستاى ناوچه‌که‌ و پێشهاته‌کانى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش پێشکه‌ش کرد.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group