4
7 هێنرى لوئه‌ی: کوردستانى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، به‌هێزترین هۆکارى ئاشتى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که‌یه‌
17/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







فه‌یله‌سووفێکى فه‌ره‌نسى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى کوردستانى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد به‌ هۆکارى ئاشتى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌که‌ ده‌زانێت.

 له‌ وتارێکدا که‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ى (لۆپوه‌ن)ى فه‌ره‌نسیدا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، (بێرنارد هێنرى لوئه‌ی) فه‌یله‌سووفى ناودارى فه‌ره‌نسا باسى له‌ پرسى ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ که‌ بڕیاره‌ ٢٥ى مانگى ئه‌یلولى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌نووسێت له‌ ڕه‌وانگه‌ى ئه‌وروپییه‌کانه‌وه‌ که‌ وڵاتى عێراق به‌ دروستکراوى دواى شه‌ڕى یه‌که‌مى جیهانى ده‌زانن و وه‌ک ده‌وڵه‌تێکى ده‌ستکرد ناوى ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک نه‌ته‌وه‌ – ده‌وڵه‌ت ده‌ڕوانن که‌ خاوه‌نى ڕه‌سه‌نایه‌تیى خۆیه‌تی، ڕیشه‌ى قووڵى فه‌رهه‌نگى هه‌یه‌ و ڕێز له‌ بنه‌ما دیموکراتییه‌کان ده‌گرێت، له‌وانه‌ ئازادى و یه‌کسانیى ژن و پیاو و پاراستنى مافى که‌مینه‌کان. 

پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى کوردستان، پشتیوانییه‌ له‌ دیموکراسى و ڕێزگرتنه‌ له‌ مافى که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ به‌ ڕوونى له‌ هه‌ڵسوکه‌وتى کورده‌کان و هاووڵاتییانى غه‌یرى کورد له‌ هه‌رێمى کوردستاندا ده‌رده‌که‌وێت. پاڵپشتى له‌ سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى کوردستان، پاڵپشتییه‌ له‌ به‌رابه‌رى و یه‌کسانیى ژن و پیاو له‌ کۆمه‌ڵگه‌ و ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که‌ وڵاتانى ئه‌وروپاى له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌. نووسه‌ر له‌ وتاره‌که‌یدا ده‌نووسێت که‌ جێى گومان نییه‌ سه‌ره‌ڕاى دوژمنان و نه‌یارانى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆکارى زۆر به‌هێزى ئاشتى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌که‌دا.

(بێرنارد هێنرى لوئه‌ی) له‌ وتاره‌که‌یدا له‌ هه‌فته‌نامه‌ى (لۆپوه‌ن)، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌کات له‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆریستانى داعش و ده‌نووسێت که‌ له‌ ڕاستیدا پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بوو که‌ له‌ مانگه‌کانى ئۆکتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌رى ڕابردوودا ده‌روازه‌کانى شارى موسڵیان به‌ ڕووى هێزه‌کانى سوپاى عێراقدا کرده‌وه‌، هه‌ر ئه‌وانیش بوون که‌ له‌م ساڵانه‌ى دواییدا به‌ ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر داعشدا وه‌ستان و به‌ کردنه‌وه‌ى به‌ره‌ى شه‌ڕى زیاتر له‌ هه‌زار کیلۆمه‌تر، شکستیان پێ هێنان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group