4
7 له‌ سلێمانى 900 گه‌نجینه‌ دروست ده‌کرێت
17/7/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







لیژنه‌ى خێراکردنى گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى له‌ سلێمانى بریارێک بۆ دروست کردنى 900 گه‌نجینه‌ په‌سه‌ند ده‌کات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رووبه‌رى 522 دۆنم زه‌وى ته‌رخان ده‌کرێت.

 ئه‌مرۆ 17ى ته‌موزى 2017 لیژنه‌ى خێراکردنى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى پیشه‌سازى و لابردنى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌ى پیشه‌سازى له‌سلێمانى به‌ سه‌رۆکایه‌تى عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌مین( عومه‌ر قه‌ڵادزێی) له‌برى پارێزگارى سلێمانى کۆبووه‌وه‌.

 ئامانجى کۆبوونه‌وه‌که‌  به‌دواداچووبوو بۆ پرۆژه‌ى (گه‌نجینه‌کانى ژوورى بازرگانى له‌شارى 2020)، که‌ له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى جێبه‌جێده‌کرێت.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌کرا دیزاین و راستاندنى تۆڕى ئاوى پرۆژه‌که‌ ته‌واو بووه‌ له‌سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى کراوه‌ بۆ نرخاندنی. پرۆسه‌ى دیزاین و راستاندنى تۆڕى کاره‌باى پرۆژه‌که‌ ته‌واو بووه‌ له‌سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى کراوه‌ بۆ نرخاندنی. 

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێشنیارکرا له‌لایه‌ن ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانیه‌وه‌ دواى کارى بڕین و دانانى ئاوو ئاوه‌ڕۆ زه‌وى دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر بازرگانه‌کان بۆ دروستکردنى گه‌نجینه‌کانیان. و سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى ده‌ستنیشانکرا بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین به‌پێى رێنمایى گرێبه‌سته‌ گشتییه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى پرۆژه‌که‌. 

سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌که‌ له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى و سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى سلێمانى ورده‌کارى زیاتریان خسته‌روو.

قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند  له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌موو فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان راسپێردران پله‌ بکه‌ن و کارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌که‌ به‌ خێراى به‌رێوه‌بچێت و له‌ماوه‌یه‌کى کورتدا گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى به‌ شارى گه‌نجینه‌کان ته‌واو بکرێت و له‌رێگه‌ى ژووى بازرگانییه‌وه‌ زه‌وى بدرێت به‌ بازرگان و کۆمپانیاکان بۆ دروستکردنى گه‌نجینه‌کان. 

وتیشی: شارى سلێمانى پێویستى به‌ گه‌نجینه‌ هه‌یه‌و ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ بازرگان و کۆمپانیاکان داواکاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشکه‌ش کردووه‌.

سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى  سلێمانیش رایگه‌یاند: فۆرمى تایبه‌ت دراوه‌ به‌ بازرگانه‌کان و به‌دواداچوونیش ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌و که‌سانه‌ فعله‌ن بازرگانن و پێویستیان به‌ گه‌نجینه‌ هه‌یه‌ و لیژنه‌ى تایبه‌تمان هه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌که‌ین.

روونیشى کرده‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن خزمه‌تگوزارییه‌کانى ناو پرۆژه‌که‌ جێ‌ به‌جێ‌ بکه‌ن و دواى دابه‌شکردنى زه‌وییه‌کانیش ده‌بێت به‌پێى دیزاینى دیاریکراو گه‌نجینه‌کان دروست بکه‌ن.

سیروان محه‌مه‌د وتیشی: له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ پرۆژه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ بوارى جێ‌ به‌جێ‌ کردنه‌وه‌.
گه‌نجینه‌کان ده‌که‌وێته‌ ناو ماسته‌ر پلانى شارى پیشه‌سازى 2020 له‌ باشورى شارى سلێمانى له‌نزیک گوندى ژاڵه‌ و به‌سێ‌ قۆناغ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌کرێت و رووبه‌رى گه‌نجینه‌کانیش به‌شێکیان 800 مه‌تر دووجایه‌و به‌شه‌کانى تریش له‌ نێوان 600-400-200 مه‌تر دوجادان.

ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ زه‌وى نه‌دراوه‌  به‌ بارزگانان بۆ دروستکردنى گه‌نجینه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌  چه‌ندین گه‌نجیه‌ به‌شێوه‌ى نا ره‌سمى دروستکراون و ئه‌مه‌ش کێشه‌ى بۆ شاره‌وانییه‌کان دروست کردووه‌. له‌رێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ جگه‌له‌ زیادکردنى  تواناى ئاڵوگۆڕى شمه‌ک و بارزگانى له‌ شارى سلێمانی، ده‌توانرێت گه‌نجینه‌کان باشتر چاودێریى بکرێن و سه‌رپێچیه‌کان که‌مبکرێته‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


فێڵبازه‌ بێ‌ ویژدانه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ڕاوی نێچیری زیاتر
با یادى شه‌هیدانى سۆسیالست و جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بکرێته‌ سه‌ره‌تاى ئاشتبونه‌وه‌ى گشتی
شیکاری ده‌رونناسی وێنه‌ی منداڵان
شه‌ڕی حه‌ویجه‌ ئاسانه‌و جارێکی تر پێشمه‌رگه‌و حه‌شد رووبه‌رووی یه‌ک نابنه‌وه‌
موقته‌دا سه‌در گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌کات
هیلارى کلنتن و دۆناڵد تره‌مپ به‌توندى روبه‌روى یه‌کترى ده‌بنه‌وه‌
Created by AVESTA Group