په‌یامى هاوخه‌مى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ کۆچى دوایى تێکۆشه‌رى دێرین کاکه‌ محه‌مه‌دى حاجى سابیر

7/18/2017 10:57:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود په‌یامێکى هاوخه‌میدا بۆ کۆچى دوایى تێکۆشه‌رى دێرین کاکه‌ محه‌مه‌دى حاجى سابیر که‌پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژانى سه‌ختى خه‌باتى ڕزگاریخوازى پێشمه‌رگه‌و ئومێدى به‌رزى ئازادى ئازایخوازان بووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

به‌ڕێزان / بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارى تێکۆشه‌رى دێرین کاکه‌ محه‌مه‌دى حاجى سابیر خوالێخۆشبوو.

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى دڵته‌زێنى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌رى دێرین و یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌ دیاره‌کانى هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شۆڕشى نوێى و مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییه‌کان و ناسراوى کوردستان و هاورێى منداڵیم کاکه‌ حه‌مه‌ى حاجى سابیرمان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارى کردین.

کۆچى دوایى کاکه‌ حه‌مه‌ى حاجى سابیر لاى ئێمه‌و جه‌ماوه‌رى کوردستان خه‌مێکى قووڵ و گه‌وره‌یه‌و هه‌موومان تازیه‌بارى ئه‌و کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ین.

پێشمه‌رگه‌ى کۆچکردوو، پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژانى سه‌ختى خه‌باتى ڕزگاریخوازى پێشمه‌رگه‌و ئومێدى به‌رزى ئازادى ئازایخوازان بوو، تێکۆشه‌رێکى ماندوو نه‌ناسى بزاڤى خه‌بات و دڵسۆزێکى ئه‌مه‌کدارى نیشتیمان بوو..

ئێمه‌ له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارى ئه‌و کۆسته‌ین و هاوبه‌شى خه‌مى گه‌وره‌ى خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاره‌ تێکۆشه‌رو کوردپه‌روه‌ره‌که‌تانین.

له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین گیانى پاکى کاکه‌ حه‌مه‌ى حاجى سابیر به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شادبکات و سه‌بورى و ئارامى به‌دڵى خێزان و که‌سوکارى و ئێمه‌و جه‌ماوه‌رى کوردستان ببه‌خشێت.

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون 

دڵسۆزتان 
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود


زۆرترین خوێندراو