سلێمانى... زۆربه‌ى باڵه‌خانه‌کان پابه‌ندنى مه‌رج و رێنماییه‌کانن

7/20/2017 10:42:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








لیژنه‌ى سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌کان، سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تی سلێمانی یه‌ که‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی باڵه‌خانه‌  بازرگانیه‌کان و شوێنه‌ گشتیه‌کانى شارى سلێمانی ده‌کات و پابه‌ندی مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تی و به‌رگرى شارستانیان ده‌کات، سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رپێچیکار رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ملازمی به‌رگری شارستانی ئاوات حمه‌ صاڵح، سه‌رۆکی لیژنه‌ى سه‌لامه‌تی ووتی: له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا سه‌ردانی زیاتر له‌ 350 شوێن کراوه‌ و پابه‌ندى مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی کراون، هه‌ شوێنێک-یش پابه‌ندى رێنماییه‌کان نه‌بێت روبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.

سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ وتیشی: رۆژانه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ و شوێنه‌ گشتیه‌کان له‌ شارى سلێمانى ده‌کرێت بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ کردنی مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى و به‌رگرى شارستانیی ، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌وڵ و به‌دواداچونه‌کانى لیژنه‌که‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى و کاره‌باى سلێمانى توانراوه‌ زۆربه‌ى باڵه‌خانه‌کان پابه‌ندى جێبه‌جێ کردنى مه‌رجه‌کانه‌وه‌ بکه‌ن.

ئاماژه‌ى به‌ ئه‌وه‌ش کرد که‌: دوکانداره‌کانی ناو بازار و باڵه‌خانه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و کاڵاو شمه‌کانه‌ى مه‌ترسى دروست بوونی ئاگر که‌وتنه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت پێویسته‌ له‌ناو دوکانه‌کانیان نه‌یانهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ى دوکانه‌که‌یان تا له‌حاڵه‌تی دروست بوونی رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌کان، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌رگرى شارستانی زوو کۆنترۆڵ بکرێت.


زۆرترین خوێندراو