غه‌زه‌ل مسته‌فا تاجه‌گوڵینه‌ له‌سه‌ر گڵکۆى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عه‌تا داده‌نێ

7/20/2017 11:11:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 20پێنج شه‌ممه‌ 20 ى ته‌موزى 2017 ، به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشوازى کرد له‌غه‌زه‌ل مسته‌فا به‌شداربووى یه‌که‌م به‌رنامه‌ى کوردئایدل و بنه‌ماڵه‌که‌ى .

سه‌ره‌تا غه‌زه‌ل و بنه‌ماڵه‌که‌ى وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ شه‌هیدان و به‌رز راگرتنى خوێنى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود که‌ گیانى خۆى کرده‌ قوربانى له‌پێناو هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان له‌روبه‌رونه‌وه‌ى داعش سه‌ردانى گڵکۆى شه‌هیدى سه‌رکرده‌ کاکه‌ عاتایان کرد و تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زارى پیرۆزى دا .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێراى پیرۆزبایى  له‌ خاتوو غه‌زه‌ل که‌توانى پله‌یه‌کى باش به‌ده‌ستبهێنێ له‌به‌رنامه‌ "کورد ئایدل" ى که‌ناڵى کوردستان هیواى خواست بتوانێ له‌رێگاى هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاتر به‌ گه‌له‌که‌ى بکات و بتوانێ گرنگى زیاتر به‌هونه‌ره‌که‌ى بدات .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌گه‌لى کورد شانازى به‌نه‌وه‌کانیه‌وه‌ ده‌کات له‌هه‌ربوارێک له‌بواره‌کاندا بتوانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن وببنه‌ ئه‌ستێره‌ى دره‌وشاوه‌ له‌ جیهاندا و خزمه‌تکردن به‌میلله‌ت و گه‌یاندنى ده‌نگى گه‌له‌که‌ى به‌نه‌ته‌وه‌کانى دوونیا .

له‌کۆتاییدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وه‌ک دیارى کتێبى رۆژمێرى پێشمه‌رگه‌ى پێشکه‌ش به‌خاتو غه‌زه‌ل کرد .


زۆرترین خوێندراو