ڕاگه‌یاندراوى حزبى سۆسیالیست له‌ ٤۱هه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنیدا

8/6/2017 9:07:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌ورنیوز







حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ یادى ٤۱هه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنیدا راگه‌ینراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ که‌تیایدا وێڕاى پیرۆزبایى ئه‌و یاده‌ داوا له‌لایه‌نه‌کان ده‌کات ‌که‌ به‌هه‌موو لایه‌کیان کاربکه‌ین بۆ وه‌لاوه‌نانى کێشه‌ ‌لاوه‌کیه‌کان و ڕاپرسى بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تێکى گرنگ بۆ دیاریکردنى مافى چاره‌نووس و به‌دیهێنانى خه‌ونى له‌مێژینه‌ى کوردستان، ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

ڕاگه‌یاندراوى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ یادى ٤۱هه‌مین ساڵڕۆژى دامه‌زراندنیدا

‏‎جــــه‌مـــاوه‌رى تـێـکــۆشــه‌رى کوردســـتان

‏‎کــه‌سـوکـارى ســـه‌ربـــه‌رزى شـــه‌هــیــدان

‏‎پیشــمه‌رگه‌ قــاره‌مانه‌کـــانى کوردســـتان

‏‎ئه‌مڕۆ٤۱ ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستاندا . ئه‌و حزبه‌ تیکۆشه‌ره‌ى وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ له‌ مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان و پێویستیه‌کى بابه‌تى و مێژوویى له‌ هه‌ناوی خه‌ڵکى سته‌م دیده‌ى کوردستانه‌وه‌ له‌ ڕۆژى  8-8-1976 دامه‌زرا .

‏‎حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ناونیشانێکى گه‌وره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى کوردستان و مێژووى هاوچه‌رخى نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌ ‌، فیکر و تێڕوانین و ڕێبازى خه‌باتى ، بۆ ئازادى و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد و بنیادنانى دیموکراسیه‌ت و  به‌دیهێنانى سه‌روه‌رى  و ئاشتى و دادوه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بۆ خه‌ڵکى کوردستان .
ئێستاو داهاتووش هه‌ر پێشه‌نگى ئه‌و تێکۆشانه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانى مافى چاره‌نووس و گه‌ڕانه‌وه‌ى دوا بسته‌خاکى زه‌وتکراوى کوردستان و چه‌سپاندنى سنوورى مێژوویی و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى که‌ ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ به‌شى هه‌ره‌ زۆرى خاکه‌که‌ى له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ خۆڕاگر و قاره‌مانه‌کان ‌و تێکۆشه‌رانى  ووڵاته‌که‌مان به‌خوێن و گیانفیدایى ئازادکراوه‌ و ده‌پارێزێت و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیش به‌هه‌موو توانایه‌وه‌ له‌و سه‌نگه‌رى شه‌ره‌ف و شانازییه‌دایه‌ .

‏‎جــــه‌مـــاوه‌رى تـێـکــۆشــه‌رى کوردســـتان.

‏‎ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان رووبه‌رووى کۆمه‌ڵێک قه‌یران و شه‌ڕى داسه‌پاوى داعش بۆته‌وه‌ ، گرنگه‌ هه‌نگاوه‌کان بۆ ئاشتى و ڕێکخستنى نێوماڵى کورد زیاتر په‌ره‌ى پێبدرێت به‌ جۆرێک ‌هه‌موو لایه‌کمان کاربکه‌ین بۆ وه‌لاوه‌نانى کێشه‌ ‌لاوه‌کیه‌کان و ڕاپرسى بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێکى گرنگ بۆ دیاریکردنى مافى چاره‌نووس و به‌دیهێنانى خه‌ونى له‌مێژینه‌ى کوردستان .

‏‎له‌ئێستادا قه‌یرانى سیاسى و ئابورى له‌ ناوچه‌که‌ و عێراق و هه‌رێمى کوردستان کاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر بژێوى خه‌ڵکى کوردستان داناوه‌ ، داواکارین حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پلانى گونجا و دابنێت و خێرا جێبه‌جێیان بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و باشترکردنى گوزه‌رانى هاوڵاتیان و دابینکردنى پیداویستیه‌کانیان و کۆتایهێنان به‌ نه‌هامه‌تیه‌کانیان،‏‎هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانى زیاتر بخاته‌ گه‌ر به‌ مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌ى زیاترى خزمتگوزاریى و  باشترکردنى ژیانى که‌مئه‌ندامان و که‌سوکارى شه‌هیدان .

‏‎مایه‌ى شانازییه‌ ٤۱ ساڵه‌ ئه‌م کاروانى خه‌باته‌ به‌هه‌مان تین و تاوى ڕۆژانى یه‌که‌مى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ و به‌رگری،‏‎به‌هه‌مان ئینتیما و خۆنه‌ویستى ، درێژه‌ به‌ تێکۆشان ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج .
گه‌شبینین به‌رامبه‌ر به‌ ره‌وتى به‌ره‌وپێشچوونى مێژوو و ئیراده‌ى به‌هێزى جه‌ماوه‌رى کوردستان.

 ‏‎سه‌رکه‌وێت په‌یامى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى و مافى چاره‌نووس .

‏‎پیرۆزبێت ۸ى ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى حزبى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان .
‏‎دروود و سڵاو بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى کوردستان ، سه‌ربه‌رزى بۆ که‌سوکاریان .

‏‎ مه‌کته‌بى سیاسی
‏‎حزبى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان
8-8-2017


زۆرترین خوێندراو