به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى خانه‌واده‌ى سه‌رتیب کاکه‌یى ده‌کات

8/12/2017 9:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى ئابى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵ مامۆستا ره‌سوڵ به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى خانه‌واده‌ى سه‌رتیپ کاکه‌یى کرد که‌له‌شه‌ڕى رووبه‌روبونه‌وه‌ى داعش دوو کوڕى بریندابوو .

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێڕاى ده‌ربڕینى هه‌ستى ناخۆشى به‌رامبه‌ر به‌ برینداریونى کوره‌کانى هه‌ڵوێستى بنه‌ماڵه‌که‌یانى به‌رز نرخاند که‌له‌به‌رامبه‌ر  داگیر که‌رانى خاکى کوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و بونه‌ته‌ قه‌ڵغانى به‌رگرى .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ کرد هه‌رله‌سه‌ره‌تاى روبه‌رو بونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى جوامێرانه‌ى کاکه‌ییه‌کانى به‌رز نرخاند که‌له‌نێو ریزه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌رگرى له‌ هاوڵاتیان و خاکى پیرۆزى کوردستان ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێتى سه‌رجه‌م گه‌لى کورد کرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که‌روبه‌روى گه‌لى کورد بێته‌وه‌و ببێته‌ هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر ماف و ده‌ستکه‌وت و خاکى پیرۆزى کوردستان .

له‌به‌رامبه‌ردا بنه‌ماڵه‌ى سه‌رتیپ کاکه‌یى سوپاسى سه‌ردانه‌که‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودیان کردو هیوایان خواست ئاڵاى کوردستان له‌سه‌رجه‌م خاکى کوردستان گه‌شاوه‌بێت .


زۆرترین خوێندراو