به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى خانه‌واده‌ى شه‌هید حیسام کاکه‌یی ده‌کات

8/12/2017 9:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى ئابى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵان مامۆستا ره‌سوڵ به‌ رپرسی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوک و   عه‌تا حاجی عه‌لى به‌رپرسی سریه‌ی تایبه‌تى سکرتار یه‌ت و رائید ئدریس و کاک حه‌سه‌ن  سه‌ردا نی ماڵی شه‌هید (حیسام کاکه‌یی)  کرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌لایه‌ن برای شه‌هیدو کوڕو خانه‌وا ده‌که‌یه‌وه‌ به‌گه‌رمى پێسوازی کران .


به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ پاراستنى خاکى کوردستان و ئارامى و ئاسایشى کوردستان پێوستى به‌ خۆبه‌خشینى و گیانفیدایى قاره‌مانه‌کان هه‌یه‌ ،بۆیه‌ به‌بێ گیانفیدایى ئارامى و ئاسایشى کوردستان پارێزراو نابێت له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندینکه‌سایه‌تى و فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان گیانیان به‌خت کردووه‌ و بون به‌ پارێزه‌رى کوردستان.

هه‌روه‌ها باسى له‌قاره‌مانیه‌تى و له‌خۆبوردویى سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان کرد که‌هه‌رله‌سه‌ره‌تاى روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش بوون به‌قه‌ڵغانى پۆڵاین بۆ پارێزگارى و به‌رگرى کردن له‌خاک و خه‌ڵکى کوردستان و ئاماده‌ى گیانبازى بوون له‌پێناو میلله‌ته‌که‌یان و به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانى و پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاران شه‌هید گیانى خۆیان به‌خشى و چوونه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها هاوخه‌مى خۆى و حزبى سۆسیالستى پێشکه‌ش به‌خانه‌واده‌ى شه‌هید حیسام کاکه‌یى کردوو  و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه‌ که‌ خوێنى شه‌هیدحیسام و شه‌هیدانى کوردستان به‌فیڕۆ ناروات و ده‌بنه‌  سومبولى ئاسایش و به‌رگرى و دیموکراسى  و هیواشى خواست ئه‌مه‌ دوا کۆستى بنه‌ماڵه‌ که‌یان بێت  .

شه‌هید حیسام کاکه‌یى  له‌پێناو پاراستنى خه‌ڵک وخاکى پیرۆزى کوردستان و روبه‌رونه‌وى چه‌کدارانى گیانى به‌خشى و چووه‌ کاروانى نه‌مرانه‌وه‌ .


زۆرترین خوێندراو