زیاده‌ڕۆییه‌کانی عه‌لوه‌ی سلێمانی لاده‌برێن

8/13/2017 4:59:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








له‌چوار چێوه‌ى رێکخستنه‌وه‌ى شار و لابردنی ئه‌و زیاده‌رۆییانه‌ى کراونه‌ته‌ سه‌ر موڵکی گشتی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی قۆناغی دووه‌می لابردنی زیاده‌رۆییه‌کان له‌ عه‌لوه‌ى سلێمانی جێبه‌جێ ده‌کات، سه‌رۆکی لیژنه‌که‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت ڕێگه‌ به‌ هیچ زیاده‌رۆییه‌ک ناده‌ین.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 13 ى ئابى 2017 گۆران قادر سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تی رێکخستنه‌وه‌ى شار له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان و هاوکارى شاره‌وانی و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانى سلێمانی، و له‌ قۆناغی دووه‌می لابردنی زیاده‌رۆیی، به‌شێکی زۆر له‌و زیاده‌رۆییانه‌ى له‌لایه‌ن به‌شێک له‌ خاوه‌ن قاتعه‌کانه‌وه‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر عه‌لوه‌ى سلێمانی، لابران.

 
گۆران قادر ووتیشی: خاوه‌ن نوسینگه‌کان و فرۆشیارانی سه‌وزه‌ و میوه‌ ده‌توانن ته‌نها له‌ شوێنی دیاریکراوه‌ى خۆیان کار بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک له‌ فرۆشیاران زیاتر له‌وشوێنه‌ى بۆیان دیاریکراوه‌ هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌ که‌ قه‌ره‌باڵغى و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆکردن دروست کردووه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌، هه‌ندێک له‌ زیاده‌رۆیه‌کان کڕین و فرۆشتن یان ده‌درێت به‌کرێ. که‌ مامه‌ڵه‌کانیان یاسایی نییه‌ و هه‌ڵمه‌ته‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و زیاده‌رۆییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ کراونه‌ته‌ سه‌ر موڵکی گشتی و رێگه‌ به‌ هیچ زیاده‌رۆییه‌ک نادرێت که‌ سیمای شار ناشرین بکات.


زۆرترین خوێندراو