به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى (حسدک) ده‌کات

8/13/2017 9:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 13ى ئابى 2017 ،به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن مامۆستا باهیر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کرا.

له‌دیدارێکدا به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ باسى له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى کوردستان و ناوچه‌که‌و جیهان کرد وتیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ و بۆشایه‌کى سایى دروستکرده‌وه‌ ،هیواشى خواست سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان  به‌له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان و دورکه‌وه‌تنه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بکه‌ن و کۆتایى به‌م قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ بێت ،به‌تایبه‌تى له‌ئێستادا که‌ناوچه‌که‌ روبه‌روى گۆڕانگارى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌و گه‌لى کوردیش ده‌بێت سود له‌و گۆرانکاریانه‌ وه‌ربگرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌کانى میلله‌ته‌که‌مان به‌یه‌ک هه‌ڵوێستى و یه‌کگوتارى و به‌هێزکردنى ماڵى کوردستان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌شى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و به‌پێویستى زانى هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌له‌که‌مان و دیاریکردنى چاره‌نوسى نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌تایبه‌تى له‌و دۆخه‌ى ئێستا روبه‌روى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بۆته‌وه‌ که‌ئه‌گه‌رى گۆرانکارى چاوه‌ڕوان ده‌کرێ له‌ناوچه‌که‌دا له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر یه‌کریزى و یه‌کهه‌ڵوێستى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى گه‌له‌که‌مان و له‌به‌رچاو گرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هاوڵاتیان و سه‌رخستنى ریفراندۆم هه‌نگاونان به‌ره‌و مافى چاره‌نوسى گه‌لى کورد.

به‌رێزیان  ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌ که‌ قه‌یرانى دارایى کاریگه‌رى زۆرى دروستکردووه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تى دواکه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ، تێپه‌ڕاندى ئه‌م قه‌یرانه‌و چاره‌سه‌رى خێراى به‌پێویست زانى به‌تایبه‌تى گرتنه‌به‌رى رێو شوێنى پێویست له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ ،هه‌ستیارى ره‌وشى هه‌نوکه‌یى ناوچه‌که‌شى بۆ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرشیکرده‌وه‌.

له‌مه‌ڕپرسه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان و گۆرانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌ راو بۆچونى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى خسته‌روو که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ له‌خزمه‌تى هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل به‌گشتى بێت له‌پێناو بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى سه‌رده‌م و ئازاد و مۆدێرن و خۆشگوزه‌ران بێت داواشى له‌هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرکرد به‌رده‌وام بن له‌خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و هه‌ر پرۆسه‌یه‌ک که‌خزمه‌ت به‌گه‌ل و نه‌وته‌وه‌که‌مان بکات .
 
له‌به‌رامبه‌ردا مامۆستا باهیر  به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى  هه‌ولێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان خۆشحاڵى خۆی ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌وهیوایان خواست به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  هه‌روه‌ک چۆن هه‌میشه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌کى بینیوه‌ ئاواش هه‌وڵه‌کانى چڕبکاته‌وه‌ له‌پێناو پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و کۆتایى هێنان به‌ناکۆکیه‌کانى نێوان لایه‌نه‌کان ونزیک کردنه‌وه‌یان له‌یه‌کترى دۆزینه‌وه‌ى ریگه‌ چاره‌ى گونجاو بۆ کۆتایى هێنان به‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ى روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ له‌پێناو سود وه‌رگرتن له‌گۆرانکاریه‌کان و خزمه‌تکردنى خه‌ڵکى کوردستان، هه‌روه‌ها کارو چالاکیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى خسته‌روو .


زۆرترین خوێندراو