به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستان ده‌کات

8/13/2017 9:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 13 ى ئابى 2017 ،به‌رێز محه‌مه‌دى جاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى پارتى کرێکاران و ره‌نجده‌رانى کوردستانى کردو له‌لایه‌ن باپیر کامه‌لا سکرتێرى و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و کۆمیته‌ى ناوه‌ندیه‌وه‌ پێشوازیکرا .

له‌ دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پیرۆزبایى به‌ستن و سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌ى لێکردن و هیواى خواست بتوانن گۆڕه‌پانى سیاسیدا به‌رده‌وامبن له‌خه‌بات وکارى سیاسى  بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و پرسه‌ چاره‌نوس سازه‌کانى گه‌لى کورد .

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا باس له‌ دواین بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ شیکرایه‌وه‌ که‌ به‌هۆى هێرشه‌کانى داعش بارو دۆخێکى نائارام و ناجێگیرى بۆ ناوچه‌که‌ هێناوه‌، هه‌روه‌ها به‌ هۆى ئه‌و هێرشانه‌وه‌ سه‌دان که‌س له‌ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌ى ناوچه‌ ئارامه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون که‌ ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک گرفتى بۆ هه‌رێمى کوردستان دروستکردوه‌ ،هه‌روه‌ها تیشک خرایه‌ سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى هه‌رێمى کوردستان و کێشه‌و گرفتى نێوان لایه‌نه‌کان،جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌ک خستنى گووتارو یه‌ک ریزى ماڵى کورد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێکى چاوه‌ڕوان نه‌کراو که‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وت و مافه‌ ره‌واکانى کورد دروست بکات کرایه‌وه‌. 

هه‌ر له‌ میانه‌ى دیاره‌که‌دا باس له‌ پرسه‌ هه‌نوکه‌یه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌تایه‌تیش ئه‌نجامدانى ریفراندۆم وه‌ک پرسێکى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانى و سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌پێویستزانرا ، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌هه‌موو لایه‌نه‌کان بگه‌نه‌ رێکه‌وتنێکى گونجاو به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌یبه‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا بێت .

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ دۆخى سیاسى و ئابوورى و ئاوه‌دانى هه‌رێمى کوردستان کراو ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌وڵدانى زیاتر کرایه‌وه‌ له‌پێناو  نه‌هێشتنى قه‌یرانى دارایى و ئابورى که‌ هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى بۆته‌وه‌ ،به‌تایبه‌تیش پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى خۆیدا هه‌روه‌ها ئه‌و بۆشاییه‌ ساسیه‌ى گۆڕه‌پانى هه‌رێمى گرترته‌وه‌ به‌پێویستیش زانرا هه‌مولایه‌ک کۆتایى به‌کێشه‌کان بهێنن .

له‌ته‌وه‌رێکى ترى دیداره‌که‌دا وێڕاى جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر پته‌وکردنى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ڕێژى بۆ کارى هاوبه‌شى ئاینده‌وه‌ پته‌وکردنى هاوپه‌یمانیه‌تى هه‌ردوولا له‌پێناو خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان و پرسه‌ نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌ایه‌تیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.


زۆرترین خوێندراو