به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌شاندى کونسوڵخانه‌ى تورکیا ده‌کات

8/15/2017 4:34:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 15 ى ئابى 2017 به‌ریز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ شارى سلێمانى  به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستا رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و جه‌بارى حاجى فه‌تاح کارگێرى مه‌کته‌بى سیاسى  حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان پێشوازیکرد له‌ "هاکر ئییری"  به‌رێوه‌به‌رى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له‌ سلێمانى  و شاندى یاوه‌رى ،سه‌ره‌تاى دیداره‌که‌ به‌خێرهاتنى شاندى تورکیا کرا و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مانگه‌ى نێوان هه‌رێمى کوردستان وتورکیا کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگى بازرگانى وئابووری .

لاى خۆیانه‌وه‌ شاندى کونسوڵخانه‌ى تورکیا پیرۆزباى خۆیان پێشکه‌ش به‌به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وسه‌رجه‌م  کادیران وئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرد به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیسته‌وه‌و هیوان خواست حزبى سۆسیالیست به‌رده‌وام بێت له‌ خه‌باتى شۆرشگێرانه‌ى خۆى  وه‌ک چۆن کاریگه‌رى باش هه‌بووه‌ له‌ رابردوودا، له‌سه‌ر سه‌رچه‌م پرسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته‌ به‌رده‌وام بێت و گاریگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر گۆره‌پانى سیاسى ئێستاى هه‌رێمى کوردستان.

شه‌رى داسه‌پاوى داعش ته‌وه‌رێکى گرنگى ئه‌و دیداره‌ بوو و به‌رێوه‌به‌رى کونسوڵخانه‌ى تورکیا رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى به‌رز نرخاند له‌وشه‌ردا و کاریگه‌رى پێشمه‌رگه‌ى له‌سه‌ر ده‌رکردنى رێکخراوى داعش له‌ناوچه‌که‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى به‌رز نرخێنرا هه‌روه‌ها و لاواز بوونى  داعش جه‌ختى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ وله‌وروه‌شه‌وه‌  سوپاسى حکومه‌تى تورکیا گه‌یاند به‌ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ و به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود که‌رۆڵێکى گرنگى هه‌بووه‌ له‌ پاکردنه‌وه‌ى خاکى کوردستان  له‌تیرۆرستانى داعش .

له‌ کۆتاى دیداره‌که‌دا باس له‌ په‌وه‌ندیه‌کانى نێوان حزبى سۆسیالیست دیمه‌کراتى کوردستان وکۆمارى تورکیا کرایه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و هاوکارى زیارت بۆ هه‌رێمى کوردستان و دۆزى ره‌واى گه‌لى کورد و به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش .


زۆرترین خوێندراو