کۆمپانیاکان پابه‌ند ده‌کرێن له‌ پاڵ هێنانى به‌نزیندا نه‌وتى سپى و گازوه‌یل هاورده‌ بکه‌ن

8/16/2017 7:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






قائیمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت له‌رووى جۆر و کۆلیتیه‌وه‌ چاودێرى ووردى هه‌موو ئه‌و جۆره‌ سوته‌مه‌نیانه‌ ده‌کرێت که‌ ده‌هێندرێته‌ پارێزگاى سلێمانى , ده‌شڵێت له‌مه‌ودوا  کۆمپانیاکانى هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نى له‌ پاڵ هێنانى به‌نزیندا نه‌وتى سپى و گازوه‌یل هاورده‌ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ رێگریکردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و دابینکردنى پێداویستى بازاڕ.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌  16 ى ئابى 2017 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نى کۆمپانیاکانى تایبه‌ت به‌ هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نیدا کۆبووه‌وه‌ و مه‌رج و رێنماییه‌کانى هێنانى سوته‌مه‌نى تاوتوێ کرا , ئاوات محه‌مه‌د رایگه‌یاند بۆ رێگرى کردن له‌ به‌رزبووونه‌وه‌ى نرخ و هاورکردنى سوته‌مه‌نی کوالیتى نزم چاودێرى ووردى پرۆسه‌ى هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نى ده‌کرێت  و رێگه‌ به‌هیچ جۆره‌ سوته‌مه‌نیه‌ک نادرێت که‌ پێچه‌وانه‌ى پێوه‌ر و  رێنماییه‌ کارپێکراوه‌کان بێت,  ده‌رباره‌ى هاورده‌کردنى نه‌وتى سپى و گازوه‌یل .

قائیمقامى سلێمانى ووتى: له‌مه‌ودوا  کۆمپانیاکانى هاورده‌کردنى سوته‌مه‌نى پابه‌ند ده‌کرێت له‌ پاڵ هێنانى به‌نزیندا نه‌وتى سپى و گازوه‌یل هاورده‌ بکه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پێداویستى بازاڕ و  رێگریکردن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سوته‌مه‌نى, ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌رێگه‌ى پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا ئه‌م رێنماییانه‌ ده‌چنه‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو