دیندار زێباری: پێکهاته‌ ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌ جیاوازه‌کان ئایینه‌کان کوردستان به‌ نموونه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى ده‌زانن

8/17/2017 6:38:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







رۆژى سێشه‌ممه‌ 15-8-2017  وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا راپۆرتى ساڵانه‌ى "ئازادى ئایینى له‌ جیهاندا" بڵاوکرده‌وه‌، له‌ به‌شى تایبه‌ت به‌ هه‌رێمى کوردستان و عێراق تیشکى خسته‌ سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى  که‌ داعش ده‌رهه‌ق به‌ "کورد، ئێزیدی، موسڵمانه‌ شیعه‌کان و ئه‌نجامیداون ، و داعش به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت  به‌رامبه‌ر جینۆسایدى ئێزیدی، مه‌سیحى و موسڵمانه‌ شیعه‌کان له‌و ناوچانه‌ى کۆنترۆڵى کردبوون به‌ر له‌وه‌ى ئازاد بکرێنه‌وه‌ . 
 
له‌م باره‌یه‌وه‌   دیندار زێبارى سه‌رۆکى کۆمیته‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ک حکوومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له‌  راپۆرتى ساڵانه‌ى "ئازادى ئایینى له‌ جیهاندا ده‌که‌ین که‌ ساڵانه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئازادییه‌ ئایینییه‌کان و ره‌وشى پێکهاته‌ ئایینییه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان بڵاوى ده‌کاته‌وه‌، کوردستان هه‌میشه‌ شوێنى حه‌وانه‌وه‌ و نیشته‌جێ بوونى پێکهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و نموونه‌ى پێکه‌وه‌ژیانى نێوان ئه‌م پێکهاتانه‌ بووه‌، و له‌ مادده‌ى (5)ى ڕه‌شنووسى ده‌ستورى هه‌رێمى کوردستان هاتووه‌ که‌: گه‌لى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتووه‌ له‌ کورد، تورکمان، عه‌ره‌ب، کلدان، سریان، ئاشورى، ئه‌رمه‌ن و هاووڵاتیانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان واته‌ پێڕه‌وانى ئایینه‌کانى دیکه‌ وه‌ک که‌مایه‌تى سه‌یر نه‌کراون به‌ڵکو به‌ پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵگاى کوردستانى دانراون هه‌روه‌ها له‌ دواى ئازادکردنى عێراق له‌ ساڵى ٢٠٠٣ هه‌رێمى کوردستان تاکه‌ شوێنه‌ که‌ تیایدا هه‌موو پێکهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بییه‌کان هه‌ست به‌ ئاسووده‌یى ده‌که‌ن و هیچ که‌سێک له‌سه‌ر جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى رووبه‌ڕووى کێشه‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حکومه‌تى هه‌رێم به‌رده‌وام پشتگیرى له‌ پێکه‌وه‌ژیانى ئایینى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌کات به‌بێ ره‌چاوکردنى جیاوازى ئایینی، مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان ببێته‌‌ ماڵ و مه‌نزڵگاى پێکهاته‌ ئایینى، نه‌ته‌وه‌یی، که‌لتورى، ئیتنیه‌ جیاوازه‌کان. حکومه‌تى هه‌رێم به‌ یه‌کسانى هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ ئه‌و پێکهاتانه‌ کردووه‌ و هیچ  نیاز و نیه‌تى جیاکاریکردنى نه‌بووه‌ دژ به‌م پێکهاتانه‌.
 
رێزگرتن له‌ پێکهاته‌ ئایینییه‌کان و رێگادان به‌ ئه‌نجامدانى سرووته‌ ئایینییه‌کانى تایبه‌ت به‌ خۆیان یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم پێداوه‌، له‌م باره‌وه‌ زێبارى وتی: له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى جگه‌ له‌ موسڵمانان گشت پێکهاته‌ ئایینییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ش (ئێزیدی، کریستیان، جوو، کاکه‌یی، زه‌رده‌شتی، به‌هائی، صابیئه‌ مه‌ندائی) بۆ راپه‌راندنى کاروباره‌کانیان به‌وپه‌ڕى ئازادى و دوور له‌ هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانێک و هاریکارییان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى کۆنگره‌ و کۆنفرانس و گردبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ کاره‌ گرنگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ پته‌و کردنى گیانى ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان له‌ نێوان پێکهاته‌کانى هه‌رێم.





زۆرترین خوێندراو